کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گەندەڵیی ئەخلاقی و بەدڕەوشتی لە سپای پاسدارانی ئیسلامیی ئێراندا

15:15 - 14 رێبەندان 2717

کوردستان میدیا: بە هۆی بێ ئەخلاقی و بەدڕەوشتیی جینسی لە نێو بەرپرسانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێراندا، ١٢ فەرماندە و پێرسۆنێلی ئەو رێکخراوەیە دەرکران یا لە سەر کارەکانیان دوور خرانەوە.

هەواڵدەرییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویان کردۆتەوە کە ڕێکخراوی سپای پاسدارانی ڕێژیم لە کرماشان، بە شێوەیەکی تەواومەحرەمانە لە ئاشکراکردنی دۆسیەی گەندەڵی ئەخلاقی و بەدڕەوشتییە جینسییەکانی فەرماندە و پێرسۆنێلەکانی، خۆی پاراستووە.

کاناڵی تێلێگرامی آمد نیوز بڵاوی کردووەتەوە، سەرهەنگ نەبی ئەحمەدی، فەرماندهی سپا لە ناحیەی عشایری، سەرهەنگ مەنسور فەتاحی فەرماندەی بەسیج لە سپای نبی اکرم، شکۆفه یەعقوبی فەرماندەی بەسیجی ژنان سەر بە سپای نبی اکرم و سەرهەنگ حسەین ناجی، فەرماندەی سپای پارێزگای کرماشان بە هۆی دامەزراندنی باندی بێ ئەخلاقی لەگەڵ هاوکارە ژنەکانیان مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ بە زۆرەملی خانەنشین یان دەرکراون یان لە کارەکانیان دوور خراونەتەوە.

ئەو باندەی سپای پاسدارانی ڕێژیم لەلایەن حیفازەتی ئیتلاعاتی سپاـی کرماشانەوە ئاشکرا کراوە.

هاوکات بەپێی ئەو ڕاپۆرتە ٨ پێرسۆنێلی نیزامیی ئەو ڕێکخراوەیەی ڕیژیمی ئێران، لە سۆنقور و سەرپێڵ کاریان بۆ ئەم باندە کردووە و ڕۆڵی دابین کردنی ژنانی سپاییان لە شارەکانی دیکە بۆ فەرماندەکانی سپا گێڕاوە.