کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیمانۆئێل ماکرۆن مەرجی بۆ ڕێژیمی ئێران دیاری کرد

15:05 - 15 رێبەندان 2717

کوردستان میدیا: سەرکۆماری فەرانسە پێش لە سەردانی بۆ تاران، سێ مەرجی بۆ بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران دانا.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، سەرکۆماری فەرانسە پێش سەردانی بۆ تاران و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی ئەو ڕێژیمە مەرجی داناوە کە یەکەم لەگەڵ عەلی خامنەیی دانیشتنی هەبێت، دووهەم لەبارەی بەرنامەی مووشەکی و سێهەم دەستێوەردانەکانی ئەو ڕێژیمە گفتوگۆ بکات.

ئەو سێ مەرجەی ماکرۆن لە لایەن جەواد کەریمی قدوسی ئەندامی کۆمیسیۆنی ئەمنییەتی ڕێژیم و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیس پشتڕاست کراوەتەوە.

دەوڵەتی فەرانسە تا ئێستا چەندین جار لەبارەی چالاکییە موشەکییەکانی ڕێژیمی ئێران هۆشداری بە بەرپرسانی ئەو ڕێژیمە داوە و ئێستاش باس لەوە دەکرێت کە ئامانجی فەرانسە لە دانیشتن لەگەڵ خامنەیی بۆ ئەوەیه کە قەناعەت بە خامنەیی بێنێت لەبارەی بەرجام و بەرنامەی مووشەکی پێداچوونەوە بە خۆیاندا بکەن، چونکە ترامپ سەرکۆماری ئامریکا هۆشداری داوە کە مەرجی مانەوەی ئامریکا لە بەرجامسنووردارکردنی چالاکییە مووشەکییەکانی ئەو ڕێژیمەیە.

ماکرۆن هەروەها داوای کردووە لەبارەی بەرنامەی مووشەکی ئەو ڕێژیمە لەگەڵ هاوتای خۆی لە تاران وتووێژ نەکات و پرێس کۆنفڕانسێکیش لەو بارەوە بەڕێوە ببات.

هاوکات سەرکۆماری فەڕانسە مەرجی داناوە کە ئامریکا، عەرەبستان و ئێران دانوستان بکەن و لە سەر کێشەکانی ناوچە قسە بکەن.

چاودێرانی سیاسی لەو بارەیەوە دەڵێن، ئەگەر ئەو سێ مەرجەی ماکرۆن قەبووڵ بکرێت، ئەویش لەم کاتەدا کە ناڕەزاییەتییەکان لە ئێراندا بەردەوامە، هیچ قازانجێکی بۆ بەرپرسانی ڕێژیم نییە و تەنیا چەشنێک لە گوشار بۆ سەر ڕێژیمی تارانە و ئۆلتیماتۆمێکە بۆ چارەنووسی بەرجام.