• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٥ی فێڤریەی ٢٠١٨ی زایینی - ٠٦ی رەشەمەی ١٣٩٦ی هەتاوی  

خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە

زایینی: ٠٤-٠٢-٢٠١٨ - هەتاوی: ١٣٩٦/١١/١٥ - ١٩:١٩ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
گەلێک ئازادی بوێ دەبێ نرخی ئەو ئازادییەش بدات.

شەهید دوکتور قاسملوو
شەماڵ تەرغیبی

بەشی سێهەم

خەباتی چەکداری


لەپاش هێنانە ئارای ویستە ڕەواکانی گەلی کورد، لەلایەن هەیئەتی نوێنەرایەتی گەلی کورد ڕوو لە تازە بەدەسەڵات گەیشتووانی کۆماری ئیسلامی و بێ ئاکام مانەوەی هەوڵە ئاشتیخوازانەکانی کورد بۆ دەستەبەرکردنی ئەم ماف و ویستە ڕەوا و بەرحەقانە، ڕێبەری ڕێژیم واتە خومەینی، فتوایەکی مێژوویی و بەدناوی لەژێر ناوی جیهاد دەرکرد، کە بریتی بوو لە کووشتاری بێ‌بەزەییانەی گەلی مافویستی کورد و قەڵاچۆکردنی هەموو ئازادیخوازان کە تا ئێستاش هەر بەردەوامە؛ بەم‌شێوەیەش شەڕێکی نەخوازراو بەسەر گەلی کورددا سەپا.

خومەینی لە فتواکەیدا بڕیاری بە هەموو هێزە چەکدارەکانی دا، کە تا کۆتایی هاتنی کێشەی کورد لە کوردستان نەکشێنەوە؛ دوابەدوای ئەم بڕیارە ئایینییە بۆ ڕشتنی خوێنی کورد، کارەساتبارترین قۆناغی شۆڕش لە کوردستان دەستی پێکرد و خەڵک لە شار و گوندی کوردستان کەوتنە بەرپەلاماری هێزە دژی گەلییەکانی ڕێژیم. بە هاتنە ئارای ئەم دۆخەش، گەلی کورد بە ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ناچار بوو بۆ پاراستنی کەرامەت و شەرافەتی نەتەوەکەی و پارێزگاری کردن لە نیشتمانی ئەهورایی کوردان، دەس بۆ چەک ببات و فازی خەباتی چەکداری دەستی پێکرد.

لە ماوەی ئەو ساڵانەدا کە خەباتی چەکداری، کە لە ڕاستیدا پەرچەکردارێک بوو بۆ ڕێگرتن لە ژینۆساید و تواندنەوەی سیستماتیکی کوردان لەلایەن ڕێژیمی تارانەوە، سەدان لاوی کورد سینگی خۆیان کردە قەڵغان و داکۆکییان کرد لە کەرامەت و شەرافەتی نەتەوەکەیان، لە بەرامبەریشدا سەدان کەس لە بەکرێگیراو و پاسدارانی ڕێژیم بەهۆی دەسدرێژی کردنە سەر خاک و خەڵکی کوردستان لەنێو چوون.

تێرۆر چەکی بەهێزی دەستی ڕێژیم

لە ماوەی ئەو ساڵانەدا کوردستان ئەزموونێکی سەخت و دژواری تێپەڕاند؛ لە زۆر بەرەوە کۆماری ئیسلامی تووشی شکست هات، بەتایبەت شکست لەباری زاڵ‌کردنی هێژمۆنی خۆی و ئیدیۆلۆژییە چەقبەستووەکەی؛ کاتێک کە سەرانی رێژیمی تاران زانییان، ناتوانن بە زەبری چەک ئیرادەی گەلێک بشکێنن، لەژێر ناوی وتووێژ بۆ چارەسەری کێشەکان، لە ڕێگەی هەندێک دەست‌وپێوەندییەوە توانییان زەفەر بۆ ڕێبەری بلیمەت و ناوداری کورد، دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو ببەن تا بە خەیاڵی خاوی خۆیان بە لەنێوبردنی سەری بزووتنەوە، کۆتایی بە قەیرانی کوردەکان بهێنن.

بەمشێوەیە دوکتور قاسملوو کە بە نوخبە و ئێلیتی کۆمەڵگەی کوردستان ناسراوە، لەسەر مێزی بەناو وتووێژ، لە ڤیەنی پێتەختی ئۆتریش، لە رێکه‌وتی ٢٢ی پووشپه‌ڕی ساڵی ١٣٦٨، له‌کاتێکدا که‌بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی پرسی کورد له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له‌نوێنه‌رانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران وتووێژی ده‌کرد، له‌گه‌ڵ هاوڕێی تێکۆشه‌ر کاک عه‌بدوڵای قادری‌ئازه‌ر، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکرات، به‌ده‌ستی نوێنه‌رانی رێژیمی ئیسلامی شه‌هید کرا؛ له‌م تیرۆره‌ناجوانمێرانه‌یه‌دا دوکتور فازڵ ره‌سووڵ کوردی عێراقی و مامۆستای زانکۆ له‌ڤییه‌نیش، به‌ده‌ستی تیرۆریسته‌کان شه‌هید کرا.

پاش شەهیدکرانی دوکتور قاسملوو، کە هەتاکوو ئێستاش بەهۆی سات‌وسەودای نێوان وڵاتانی ئۆرووپایی پەروەندەی تێرۆرەکەی بە ناڕوونی ماوەتەوە، ڕێژیمی تاران زۆر دڵخۆش بوو کە توانیویەتی سەری کورد لێبدات و کۆتایی بە خەباتی نەتەوەی کورد بێنێ؛ غافڵ لەوەیکە پاش د. قاسملوو جێگرە بەرحەقەکەی واتە دوکتور سادق سەرەفکەندی کەلێنی بێ‌قاسملوویی بۆ ڕزگاریخوازان پڕ دەکاتەوە و درێژە بە ڕێبازە پڕسەروەرییەکەی دەدات؛ ئەمجارەشیان دەزگای تێرۆری ڕێژیم وەخۆکەوتەوە، کاتێک زانی لە پیلانی ڕەشی تێرۆری ڤییەندا سەرکەوتوو نەبووە، پیلانی نگریسی تێرۆری بێرلینی دارشت و توانی لە رۆژی ١٧ی سێپته‌مبری ١٩٩٢، د. سادق شه‌ره‌فکه‌ندی سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و سێ که‌س له‌هاوڕێیانی له‌رێستۆرانی میکۆنۆس لە بێرلین، دوای کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نترناسیۆنال سۆسیالیست تێرۆر بکات.

دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی بوو به‌قوربانی تیرۆری کۆماری ئیسلامی ئێران، به‌ڵام خوێنی شه‌ره‌فکه‌ندی رووی دزێوی کۆماری ئیسلامی ئێرانی به‌هه‌موو جیهان ناساند و به‌وه،‌سه‌ره‌ڕای برینی قووڵ و سووتێنه‌ری له‌ده‌ست چوونی رێبه‌رێکی به‌وه‌ج، یه‌کێک له‌به‌هێزترین چه‌که‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات، لێی ئه‌ستێندرایەوە؛ ئەمەش دوای ئەوە هات، کە دادگای سەربەخۆی میکۆنۆس و دەزگای دادپەروەری ئاڵمان بە ئەرکی دادوەرانەی خۆی هەستا و بێ لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییە ئابووریی و سیاسییەکان، بڕیاری مێژوویی میکۆنۆسی دەرکرد.

تیرۆریی دەوڵەتی، بەشێکی جیانەکراوە لە ستراتێژی دەسەڵاتدارانی ئێران لە سەردەمی ڕێژیمی پاشایەتی و کۆماری ئیسلامی ئێران، وەک "دابینکاری هێمنایەتی ناوخۆیی" و "بەرهەڵستی پێشگیرانە"ی ئەو رێژیمانە دژی جیابیران و خەباتکارانی نەتەوەی کورد بووە.

لە سەرەتای دامەزراندنی ڕێژیمی ئیسلامی ئێران، تیرۆر وەک دیاردەیەکی ترسهێنەر لە پێناو ستراتێژی "صدور انقلاب اسلامی" بوو بە، بەشیکی نەگۆڕ لە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و لەڕاستیدا دۆکتۆرینی سەرەکی تاران؛ سەرکەوتنی رواڵەتی ڕێژیمی ئێران، لە بارمتەگرتنی ٥٥ ئەمریکایی باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە ئێران، لە ساڵی ١٩٧٩دا، کاربەدەستانی ئەو رێژیمەی بۆ گەشەپێدانی چەکی "کارایان" زۆرتر هاندا و بوو بە هۆی ئەوەیکە بە تیرۆر و بارمتەگرتن، رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بکاتە مەیدانی تیرۆر و مرۆڤکوژی خۆی. له‌هه‌شتاکانی زایینیدا به‌شداری و ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له‌کاروباری ناوخۆیی لوبنان، پشتگیری له‌هێزه‌تیرۆریست و توندڕه‌وه‌کانی فلستینی وه‌ک حه‌ماس و جیهاد و حیزبوڵای لوبنان و پێشکه‌ش کردنی ساڵانه‌نیو ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به‌بێ به‌رانبه‌ر بۆ سووریا بۆ خه‌بات دژی "هێزەکانی ئیسرائیل"، کۆماری ئیسلامی ئێرانی کردە‌دەسەڵاتێکی مه‌رگهێنه‌ر لە ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوەڕاست.

بە واتایەکی گشتیتر دەتوانین بڵێین، "تیرۆر" بە مەبەستی بەکاربردن وەک هێزی گوشار بۆ سەر کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بەشێکی جیانەکراو، لە ستراتێژی ڕێژیمی ئێرانە؛ لەو پێوەندییەدا ئێران جیا لە پشتیوانی لۆجیستیکی، پەروەردەی تیرۆریستان و بەکارهێنانیان وەک سەربازانی ونی ئیمامی زەمان، هەوڵی داوە زۆرجار رۆڵی نێونجی‌گەرایانەش بگێڕێت و بەوە ویستی خۆی لەسەر قوربانیانی تیرۆر و بارمتەگیری بسەپێنێت.

رێژیمی ئێرانی خاوەن ئەزموون لە تیرۆریزمی نێودەوڵەتی، بۆ گەشەپێدانی ماشینی مرۆڤکوژی خۆی لە ماوەی ساڵانی رابردووشدا، بە دامەزراندنی سوپای قودس (لقی دەرەکی سپای پاسداران) و گەشەپێدانی "بەرگری پێشگیرانە"، تۆڕەکانی تیرۆری خۆی لە هەموو ئاستە جیهانییەکاندا بڵاو کردۆتەوە و بە بەشداری راستەوخۆ، لە شەڕی ناوخۆیی سووریا لە تەنیشت ڕێژیمی ئەسەد و هاوکاری هێزەکانی تیرۆریستی شیعە، لە یەمەن و لوبنان و فلستین، تیرۆری وەک هێرش بۆ زەمینگیرکردنی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی و ئاڵوگۆڕ و گەشەکردنی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەکار بردووە.

ئەوەیکە ئاشکرایە و حاشای لێ ناکرێت ئەوەیە کە، ڕێژیمی ئێران سیستمێکی تۆتالیتێر و سەرکوتکەرە، کە لەسەر بنەمای حاشاکردن لە جیاوازییە کولتوری، سیاسی ‌و مەزهەبییەکان دامەزراوە؛ مۆدێلکێی ئۆرویلی (Orwellian) کە لە نێو سنوورەکانی خۆیدا، جیاوازییەکان سەرکووت ‌و لە دەرەوەی سنوورەکانیشی، کێشە و کانفلیکتە مەزهەبی/ ئێتنیکییەکان باوەشێن دەکات و لەسەر ئەم بنەماش جێ پەنجەی بە زۆربەی ئاڵۆزی ‌و کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەراستەوە دیارە؛ عێراق، سووریا، لوبنان، یەمەن و هەموو ئەو ناوچانەی بە هێڵی "هیلالی شیعە" دەناسرێن، بەشێکن لەم هاوکێشەیە.

دۆخی خەباتی رۆژهەڵات پاش تێرۆری ڕێبەرانی

پڕئاشکرایە کە کۆماری ئیسلامی بە شەهیدکردنی ٢ ڕێبەری بلیمەتی گەلی کورد، لە کوردستانی ئێران، واتە دوکتور قاسملوو و دوکتور شەرەفکەندی، توانی خەسارێکی قەرەبوونەکراو لە پەیکەری بزووتنەوەی میللی – دێموکراتیکی ئەم گەلە بدات، بەچەشنێک کە زۆرێک لە خەڵک و خەباتگێڕانی سەر بە حیزبەکەی قاسملوو و شەرەفکەندی، تووشی نیگەرانی بوون، بەڵام بەهۆی میراتێکی گرینگ کە ئەم شەهیدە مەزنانە بۆ نەسڵی دوای خۆیان بەجێیان هێشت، شۆڕشی گەلی کورد و حیزبەکەیان، کە نوێنەرایەتی ئەم خەبات و شۆڕشەی دەکرد تووشی نسکۆ نەهات؛ ئەو خاڵە جەوهەرییە کە بووە هۆی مانەوە و بەردەوامی شۆڕش بریتییە لە، چەسپاندن و جێگیر کردنی چەندین پڕەنسیپی دێمۆکراتیک کە لە نێو حیزبی دێموکراتدا و تا ڕادەیەکیش لە نێو بزووتنەوەی سەرانسەری ئێران و کوردستاندا، دەبیندرێن و گرینگترینیان ئەم دووانەن:

١. "ڕێبەری بەکۆمەڵ": لە نێو حیزبی دێموکراتدا، وەک لە سیمای دێموکراتی دوکتور قاسملوودا هاتووە، بڕیارەکان بەشێوەی "دەستە جەمعی" واتە بەکۆمەڵ دەدرێن؛ ئەمەش بەو واتایە دێت کە ئەگەر تەنانەت یەکێک یان چەند کەسێک لە رێبەرایەتی حیزب بە هەر هۆیەک لە ژیاندا نەمان یان ریزەکانی شۆڕشیان بەجێهێشت، بزووتنەوە تووشی هەرەس و نسکۆ ناکات. بۆ وێنە لە ماددەی حەوتەمی پێڕەوی نێوخۆی حیزبدا هاتووە: "داڕشتنی پلان و بڕیار له‌ به‌رزترین ئۆرگانه‌وه‌ تا خوارترین ئۆرگان، به‌ كۆمه‌ڵه‌. تاكڕه‌وی و سه‌ره‌ڕۆیی له‌ حیزبدا، جێگایان نییه‌."

٢. "جێگیر کردنی دێموکراسی": لە نێو حیزبی دێموکراتدا، کە بانگەشە بۆ دێموکراسی دەکات، کۆڵەکەی هەڵبژاردنی بەرامبەر، بوونی هەیە واتە لە نێو ئۆرگان و دامەزراوەکانی حیزبدا کە ئەرکەکانی پێوەندیدار بە بزووتنەوەیان لە ئەستۆیە، لە رێگەی هەڵبژاردنی ئازاد و دێموکراتیکەوە کارەکان ڕادەپەڕێندرێن.

تێرۆری دوکتور سادق شەرەفکەندی لە باری زەمەنییەوە هاوکات بوو لەگەڵ ڕاگەیاندنی جۆرێک لە خۆبەڕێوەبەری، لە پارچەیەکی نیشتمانی کوردان واتە باشوری کوردستان.

لە ساڵی ١٩٩٢ی زایینیدا، کوردانی ئەم پارچەیەی نیشتمان، توانییان بەشی زۆری هەرێمی کوردستان لە چنگ سەدام حسەین و حیزبی بەعس، دەربێنن و بەشێوەی ئۆتۆنۆمی بەڕێوەی ببەن؛ ئەمەش هاوکات بوو لەگەڵ، بەردەوامی شەڕی هێزەکانی پیشمەرگەی کوردستانی ڕۆژهەڵات، لەگەڵ داگیرکەرانی ڕێژیمی ئێران، بەڵام دۆخەکە گۆڕانی بەسەردا هاتبوو؛ پارچەیەک لە نیشتمان توانیبووی بە بەشێک لە مافە سەرەتاییەکانی خۆی بگات و وەک ئەرکێکی نیشتمانی پێویست بوو هەموو کوردان پارێزگاری لێ بکەن؛ لە سەر ئەساسی ئەم بیرکردنەوەیە حیزبی دێموکرات و هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ پاراستنی دەسکەوتی نەتەوەیی باشور و یارمەتیدان بە سەقامگیربوونی ئەم دەسەڵاتە بۆ ماوەیەکی کاتی خۆیان لە خەباتی چەکداری دوور گرت و زۆربەی هێز و توانای خۆیان تەرخانی یارمەتیدان بە سەقامگیری و پێشکەوتنی باشوری کوردستان کرد، کە لەم ڕاستایەشدا گەلێک نرخی قورسیان دا.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٩ لەم ژمارەیەدا:

ــ خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
ــ پرسی رێفراندۆم
ــ لە سەروەری نەتەوەییەوە هەتا کلۆنی بوون
ــ ژن پڕۆسەی ژێر دەستی سیاسەتە؟
  • پرسی رێفراندۆم پرسی رێفراندۆم
    تەنیا رێفراندۆمی دێموکراتیک و واقیعی دوای رووخانی کۆماری ئیسلامی و نووسینی یاسایەکی بنەڕەتی لەسەر ئەساسی پرەنسیپەکانی دێموکراسی و ژیانی ئازاد و یەکسانی هەموو نەتەوەکانی نێو ئێران دەکرێ، کە لەو گشتپرسییەدا ئەو یاسایە بخرێتە دەنگدانەوە و ببێ بە پەیمانی پێکەوە ژیان، نەک ئامرازی پیرۆزکردنی وەهمەکان و شمشێری کوشتاری خەڵک.
  • زستان لە کولتووری کوردەواریدا زستان لە کولتووری کوردەواریدا
    ئەو ڕۆژهەڵاتناس و نووسەرە گەڕیدانەی کە لەبارەی مێژوو، جوگرافیا و فەرهەنگی کورد و کوردستان نووسیویانە، هەموویان لە سەفەرنامەکانی خۆیاندا جەختیان لەسەر زستانی سەخت و تەڕ و تووشیی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان کردووە. هەرچەند ئێستا لەژێر کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوای جیهانیدا و بە گەرمدا هاتنی کۆی گۆی زەوی، کەشی کوردستانیش، گۆڕانی بەسەردا هاتووە.
  • عەبدوڵا حیجاب: هه‌نگاو و سیاسه‌ته‌كانی ڕووحانی هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی باقی كاربه‌ده‌سته‌ هه‌ره‌ توندڕه‌وه‌كانی ڕێژیم نه‌بووه‌ عەبدوڵا حیجاب: هه‌نگاو و سیاسه‌ته‌كانی ڕووحانی هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی باقی كاربه‌ده‌سته‌ هه‌ره‌ توندڕه‌وه‌كانی ڕێژیم نه‌بووه‌
    پشتیوانی لە ڕاپەرینی گەلانی ئێران لە دژی ڕێژیمی ئیسلامی ئەو وڵاتە و هەروەها مەسەلەی "بەرجام" دوو تەوەری سەرەکیی یەکەم وتاری ساڵانەی سەرکۆماری ئامریکا بوون, کە بەرچاوترین جیاوازی لە سیاسەتی دەرەکیی ئەو وڵاتە بە نیسبەت ئیدارەی پێشووتری ئامریکا بەهەژمار دێن؛ بۆ شرۆڤەی زیاتری ئەو وتار و سیاسەتە کە هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامیی ناڕەزایەتییەکان لە نێوخۆی ئێراندا، سەرنجتان بۆ ئەم وتووێژەی کوردستان لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا حیجاب، چالاکی سیاسی ڕادەکێشین.
  • خۆپیشاندانەکان چیمان لێدەخوازن؟ خۆپیشاندانەکان چیمان لێدەخوازن؟
    ئەوەتا دیسان دروشمگەلی وەک مردن بۆ دیکتاتۆر، نەمان بۆ خامنەیی، رێفۆرمخوازان ـ بناژۆخوازان ئیتر بەسە لەگەڵتان سازان( اصلاح طلب، اصولگرا، دیگر تمام است ماجرا) سەری هەڵداوەتەوە. رەنگە سەرکوت و گرتن و لێدان و کوشتن رەوتەکە هەندێ جار کز بکا، بەڵام وەستانی بۆ نییە. ئەگەر شەپکە هێندە بۆ رێژیمی ئاخوندی توندە، ئێمەی کورد دەبێ چی بکەین؟
  • تارماییەکان لەنێو سۆشیال‌میدیادا تارماییەکان لەنێو سۆشیال‌میدیادا
    سۆشیال میدیا چ وەک دیاردە و چ وەک دەرفەت زۆر بەستێنی بۆ کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی‌نێوەراست خوڵقاندووە.
  • گوڵوەنی، هێمای خۆڕاگری نەتەوەیەکه گوڵوەنی، هێمای خۆڕاگری نەتەوەیەکه
    فەرهەنگ هەموو بەها، رەوت و نموونە ڕەفتارییەکانی نێو کۆمەڵگەیەک لەخۆ دەگرێت و وڵات و نەتەوەکان لە یەک جیا دەکات، ئەگەرنا هەموو کۆمەڵگەکانی ئەم جیهانە دەبوو وەکوو یەک بن.
  • ئەدەب لە سیاسەتی بەرپرسانی ڕێژیمدا ئەدەب لە سیاسەتی بەرپرسانی ڕێژیمدا
    "ئەدەب"، وشەیەکە کە بیسەر یان خوێنەر بە بیستنی چ بە شێوەی "شهودی" و چ بە جۆری "منطقی" کۆمەڵێک نۆرمی پڕ بەهای دەکەوێتە مێشک کە هەر مرۆڤێک بە بوونی ئەو بەهایە، کەسایەتییەکی قورس و جێگەی متمانە پەیدا دەکات و لە لای خەڵکی دیکە وەک مرۆڤێکی باش سەیری دەکرێت و حورمەتی لێدەگیرێت؛ ئەدەب بەنرخترین سەرمایە و میراتی ژیانی مرۆڤایەتییە کە مرۆڤ لەگەڵ ژیانی خۆیدا بە کۆڵی دەکێشێت.
  • ژن و سیاسەت ژن و سیاسەت
    دەرکەی سیاسەت لە ڕێگەی بنەماڵە، قوتابخانە، ڕۆژنامەکان، تەلەفزیۆن و هەروەها ململانێیە سیاسییەکانەوە بە ڕووی تاکدا دەکرێتەوە و تاک لە سەر ڕۆڵی دەوڵەت و دەزگا و دامەزراوەکانی سەر بە دەسەڵات هەرچی زۆرتر ئاگایی پەیدا دەکات. هێنانەکایەی سیستمێکی دێمۆکراتیک لەو وڵاتانەدا کە حکوومەتێکی نادێمۆکرات و سەرکوتکەریان ئەزموون کردووە، ئەنجامەکەی تەنیا بە شکست خواردن و سەرکوت کردن گەیشتووە؛ لەم جۆرە وڵاتانەدا بنەماڵەکان بەردەوام ئەوە بە گوێی منداڵەکانیاندا دەچرپێنن کە کاریان بە سیاسەتەوە نەبێت و بەشداریی تێدا نەکەن، نموونەی بەرچاوی ئەم وڵاتانە و ئەم کۆمەڵگەیانە، کۆمەڵگەی کوردەوارییە.
  • تویتێک کە ترامپ هیچکات ناتوانێ بینێرێت تویتێک کە ترامپ هیچکات ناتوانێ بینێرێت
    لە ٨ی ژانویەدا، "تهران تایمز" راپۆرتی دا، کە بەپێی راپۆرتی بەرپرسی بەشی بەڕێوەبەریی ویشکەساڵی و قەیرانەکان لە دامەزراوەی کەشوهەواناسی ئێراندا، "نزیک بە ٩٦ لە سەدی سەرانسەری ناوچەکانی ئێران بەدەست ئاستی جیاوازی ویشکەساڵی درێژەکێشراوەوە دەناڵێنن".
  • خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
    خومەینی لە فتواکەیدا بڕیاری بە هەموو هێزە چەکدارەکانی دا، کە تا کۆتایی هاتنی کێشەی کورد لە کوردستان نەکشێنەوە؛ دوابەدوای ئەم بڕیارە ئایینییە بۆ ڕشتنی خوێنی کورد، کارەساتبارترین قۆناغی شۆڕش لە کوردستان دەستی پێکرد و خەڵک لە شار و گوندی کوردستان کەوتنە بەرپەلاماری هێزە دژی گەلییەکانی ڕێژیم. بە هاتنە ئارای ئەم دۆخەش، گەلی کورد بە ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ناچار بوو بۆ پاراستنی کەرامەت و شەرافەتی نەتەوەکەی و پارێزگاری کردن لە نیشتمانی ئەهورایی کوردان، دەس بۆ چەک ببات و فازی خەباتی چەکداری دەستی پێکرد.
  • ڕاسان و پێشمەرگە ڕاسان و پێشمەرگە
    لە وەڵامی ئەو داوا و چاوەڕوانیەدایە کە پێگەی دروستی پێشمەرگە لە راساندا دەدۆزرێتەوە: ئامادەبوونی پێشمەرگە لە نێو دڵی خەڵک بۆ ورەدان بە خەبات و پاراستنی خەڵک لە ئاگری ڕێژیم؛ ئەمە ئەرکی نوێی پێشمەرگەی سەردەمی راسانە.
  • فەرەیدوون ئەرشەدی: شێعر و هونەری کوردی له ڕۆژهەڵات، بە هەر ڕێباز و شێوە و دەربڕینێکەوە کە بێتە بەرهەم، هونەر و شێعر و ئەدبیاتی مقاومەت و بەرگرییە! فەرەیدوون ئەرشەدی: شێعر و هونەری کوردی له ڕۆژهەڵات، بە هەر ڕێباز و شێوە و دەربڕینێکەوە کە بێتە بەرهەم، هونەر و شێعر و ئەدبیاتی مقاومەت و بەرگرییە!
    هەر تەوژم و تەکانێکی ئەدەبیی، هونەری و هزریی،کاردانەوەیەکی عەقڵانی، ئەخلاقی و جوانیناسانەیە بەرانبەر بە تەکان و تەوژمی کۆمەڵگە، یان لانیکەم ئەو تەوژمە نادیار و شاراوە کە لە ژێر پێستی هەست و نەستی کۆمەڵگە، یا بەشێکی زۆر حەساس و کارای دا، دەژیت و درز دەخاتە پێستی قەتماغەبەستووی ژیانی رۆژانە.
  • مستەفا هیجری: خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەیە مستەفا هیجری: خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەیە
    دەقی وتووێژی رۆژنامەڤان (ئەکرەم ئاڵتوون) لەگەڵ مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات بۆ ئاژانسی "سپوتنیک کوردستان"
  • شەڕی هەمەلایەنەی رێژیم بە دژی ئێمە، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیەکی هەمەلایەنە هەیە شەڕی هەمەلایەنەی رێژیم بە دژی ئێمە، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیەکی هەمەلایەنە هەیە
    لەو ساڵانەی دواییدا رێژیم هەم لەکوردستان و هەم لە دەرەوەی وڵات لە رێگەی چالاکییە سیخورییەکانییەوە خەریکی کۆکردنەوەی زانیاری بووە لە سەر ئوپۆزسیۆن بە گشتی و لە سەر حیزبی دێموکرات بە تایبەتی؛ یەکێک لە سەرەکیترین ئامانجەکانی رێژیم لەو چالاکییانە دەسنیشانکردنی کەسایەتییە چالاکەکانە بۆ ئەوەیکە بە پیلان هەوڵی تێکدانی باڵانسی ئەوان بدات لە بواری سایکۆلۆژییەوە تاکوو نەتوانن هاوسەنگی فیکریی خۆیان ڕابگرن و فوکووسی خۆیان بخەنە سەر بەربەرەکانی لەگەڵ رێژیم.