• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٨ی فێڤریەی ٢٠١٨ی زایینی - ٢٩ی رێبەندانی ١٣٩٦ی هەتاوی  

تویتێک کە ترامپ هیچکات ناتوانێ بینێرێت

زایینی: ٠٤-٠٢-٢٠١٨ - هەتاوی: ١٣٩٦/١١/١٥ - ١٩:٢٥ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
تویتێک کە ترامپ هیچکات ناتوانێ بینێرێت
و: ڕەزا فەتحوڵانژاد

پاش ئەوەی خۆپیشاندانە توندوتیژەکانی ئەم دواییانە لە سەرانسەری ئێران تەقییەوە، سەرۆک ترامپ بەڵێنی دا، خۆی لە باراک ئۆباما جوێ بکاتەوە، ئەویش لە رێگەی تویتە ئاشکراکانی بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندەران؛ بەڵام ئەو تویتانە چ کاریگەرییەکیان نەبوو. هۆکارێکی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ترامپ هیچکات ناتوانێ تویتێکی زۆر سەرنجڕاکێش بۆ خۆپیشاندەران بنێرێت ـ تویتێک کە رەنگە بە پانتاییەکی بەرچاو لە سەرانسەری ئێراندا بڵاو ببێتەوە و رێژیمەکە بشڵەژێنێ.

ئەو تویتانە چی دەبوون؟ شتێکی وەک ئەمە:
"[email protected] ئەمریکا پشتیوانی لە خۆپیشاندەرەکانی ئێران دەکات!!! بۆچی خەڵکانێکی زۆر لە قەراخ شارەکان دەژین؟؟؟ چونکە سوپای پاسدارانی ئێران بۆ چەندین دەیە بەڕێوەبەرییەکی هەڵەی لە بواری دابینکردنی ئاوەوە هەبووە. هەموو ئاوەکانیان بۆ کۆمپانیاکانیان، مۆرەکانیان، باخەکانی پستە و بەنداوە قۆڕەکانیان دزیوە!!! ئێستایش ئاڵوگۆڕی کەشوهەوا و وشکساڵی هەموو ئەو بارودۆخەی خراپتریش کردووە و ئێرانییەکانی ناچار بە بەجێهێشتنی زەوییەکانیان کردووە!! خەفەتهێنەرە!!"

خۆپیشاندانەکانی ئێران لە چەندین شتەوە سەریان هەڵداوە ـ ڕۆژنامەی "تایمز" حەوتووی رابردوو داستانێکی زۆر تۆقێنەری لەبارەی ئەوەی چۆن گەندەڵی و گەندەڵکاری لە فرۆشتنی پشکی ئابووری بە قازانجی پشکدارە سەرەکییەکان لەو بانکانەی خاوەنیان رێژیمی مەلاکانی ئێران و هاوپەیمانەکانیەتی، بوونەتە هۆی مایە بەخەسارچوون و کڵاولەسەرچوونی هەزاران کەس و بەشێک لەوانەی کێشایە سەر شەقامەکان؛ بەڵام گەندەڵی ژینگەیی یەکێکی دیکە لە هۆیەکانی تووڕەیی خەڵک بوو.

رێژیمی ئیسلامی و سوپای پاسدارانی شۆڕش، سەروەت و سامانی سروشتی وڵاتیان هەر بەو جۆرەی سەروەتی ئەو خەڵکەی پارەیان لەبۆ ڕۆژی تەنگانە دەخستە ئەولاوەوە، دادۆشیبوو؛ ئێستایش گۆڕانی کەشوهەوا بەشێک لە خراپترینی ئەو کاریگەرییانەی بە چەند قات زیاد کردووە.

ئەوە شتێک نییە کە سەرکۆمارێکی ئەمریکی کە پێی وایە گۆڕانی کەشوهەوایی شتێکی ناڕاستە، بتوانێ لە بارەیەوە تویت بدات ـ بەڵام ئەوە هۆکارێکی سەرەکییە بۆ زانینی ئەوەی بۆچی خۆپیشاندەرانی سەرشەقامەکان بەتایبەتی زیاتر لەو ناوچانەدا بوون کە بە تەواوی لەژێر کاریگەریی خراپی چەند هۆکاردان وەک: بایە گەرمە ویشکساڵییەکان، ڕووداوە کەشوهەواییە زۆر تووندەکان و کەڵکی نادروست و نابەجێ لە ئاو، لە لایەن دەسەڵاتدارە مەلاکانی ئێرانەوە.

"نیک ئاهەنگ کەوسەر"، جیۆلۆژیستی تاراوگەنشینی ئێرانی و کوڕی زانای بواری وەرچەرخانە مێژووییەکان، کە لە باشووری ئێران گەورە بووە، دەڵێ: "کاتێک خەڵک زەوییەکانیان لە کیس دەدەن، هەموو شتێک لەدەست دەدەن و ئەوەش بەو مانایەیە، ئەوان ئیدی لە هیچ ناترسن". هەروەها دەڵێ: "قەیرانی ئاو قەیرانێکی ڕاستەقینەیە و خەریکە سەری وڵات دەخوات؛ ئێستا باران و بەفر کەمتر دەبارێ و حەشیمەت لە حاڵی زیادبوونە؛ سیاسەتی کشتوکاڵی سەقەت و بەڕێوەبەریی خراپی ئاو لە ئارادایە؛ وەکوو بۆمبێکی سەعاتی وایە." بەرپرسان پێشبینی دەکەن کە ئەگەری هەیە میلیۆنان ئێرانی پێش لە کۆتایی ئەم سەدەیە ناچار بن لە وڵات هەڵبێن.

بۆچی: هەر لە شۆڕشی ١٩٧٩ بەملاوە، ئێران ژمارەیەکی شێتانە بەنداوی هایدرۆئێلێتریکی دروست کردووە؛ بەپێی راپۆرتێکی مارسی ٢٠١٥ی "فاینەنشاڵ تایمز" لەسەر ئێران "لە ماوەی سێ دەیەی رابردوودا، ئێران ٦٠٠ بەنداوی دروست کردووە ـ بە شێوەی نێونجی ٢٠ بەنداو لە ساڵێکدا ـ بۆ دابینکردنی ئاوی وەرزێڕی و وزە. روون نییە ئەم پڕۆژانە چەندەیان بۆ خەرج کراوە، لە کاتێکدا ئەو باوەڕە هەیە، کە لە پاش گاز و نەوت، زۆرترین تێچوویان هەبووە... زۆربەی تێچووەکەش چووەتە گیرفانی سوپای پاسدارانی شۆڕش بە هۆی رێککەوتننامەکانەوە. بە بۆچوونی کارناسان، بەرنامەڕێژی لاواز و چواردە ساڵ ویشکساڵی زۆرێک لەو بەنداوانەیان کردوووەتە بێکەڵک و لە هەندێ حاڵەتیشدا، بوونەتە هۆی خەساری گەورەی ژینگەیی لەم وڵاتە کە بۆ خۆی نیمچەویشکە."

کاتێک بەشێک لە وەرزێڕەکان زانییان ئیدی ئاویان نییە بۆ بەرهەمەکانیان ـ چونکە لە رادەبەدەر لە بیرەکان کەڵک وەرگیرابوو، یان لە ئاوەکان لقیان کێشابوو بۆ کشتوکاڵە بازرگانییە گەورەکانی سەر بە رێژیم، یان ژمارەیەکی لەرادەبەدەر بەنداو دروست کرابوو و کەشوهەوای گەرمی چۆمەکانی پشت بەنداوەکان و خاکە تەڕەکانی دەورووبەریانی کەم ئاو کردبوو ـ زۆرێک لە وەرزێڕەکان بە هیوای دامەزران لە کارێک و دۆزینەوەی نان و ئاو بۆ قەراخ شارەکان کۆچیان کرد.

"دەوڵەت ئاماری دروستی ئەو ئێرانییانەی کە بەرەو قەراخ شارەکان هەڵاتوون و ئێستا لە شارۆچکە تەنەکەیی و حەسیرییەکان دەژین بەدەستەوە نادات، بەڵام دەکرێ کەمتر لە ١٦ میلیۆن کەس نەبێ، هەر لە ٢٠١٣دا پتر لە ١١ میلیۆن بووە"، ئەمە قسەی "کەوسەر"ە کە لە پەنای کارناسییەکەی لە ئاو ـ جیۆلۆژیدا، یەکێک لەو کارتۆنیستە سیاسییانەی ئێرانە، کە زۆرترین بەردەنگیان هەیە، واتە هەمان شت کە ناچاری کرد وڵات بەجێ بهێڵێ. ئەو زیادی دەکات: "ئەو شارانەی کە بێکاریان زۆرە، بوونەتە شوێنی سەرەکی نائارامییەکان"، بەتایبەتی کاتێک دەوڵەت سوبسیدەکانی بڕیوە.

وتارێکی توێژینەوەیی ٨ی ژانویەی "کلایمەت وایر" لە لایەن "سکات واڵدمەن"ەوە شی دەکاتەوە کە: "ئەمیر هەندجانی، ئەندامێکی پایەبەرزی ناوەندی ئاسیای باشووری شوورای ئاتلانتیک دەڵێ سەرکۆماری پێشوو، مەحموود ئەحمەدی نەژاد زانی کە گۆڕانی کەشوهەوایی و بەڕێوەبەریی خراپی ئاو بووەتە هۆی بەخەسارچوونی کشتوکاڵە بنەماڵەییەکان و دەوڵەتەکەی سوبسیدی بۆ ئەوە بنەماڵانە دابین کرد کە تەقەلایان بردنی نانێک بوو بۆ سەر سفرەکانیان.

هەندجانی دەڵێ: کاتێک سەرکۆماری هەنووکە، حەسەن رووحانی ئەو سیگناڵەی دا، کە دەیهەوێ ئەو قازانجە کەم بکاتەوە، خەڵکی وەزاڵەهاتوو لە قەراخە ویشکەکانی شارەکانی سەرانسەری وڵات بە شەپۆلی ناڕازییان پەیوەست بوون. گۆڕانی کەشوهەوایی لە گۆڕێدایە، کەمبوونی ئاو لە ئارادایە، ئەوان ناتوانن بەرهەمەکانیان ئاو بدەن و ئێستایش ئەو بڕە پارەی دەدرێتە دەستیان لەدەستیان دەچێ. ئەوە وێکڕابوونی ئەو کێشانەیە کە پێکەوە لە یەک کاتدا سەرهەڵدەدەن".

بەپێی راپۆرتێکی ١٧ی ژانویەی "لۆس ئانجێلێس تایمز" لەسەر ئێران: "لە کێوەکانی ڕۆژئاوای ئێران، پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری، بە زەلکاوە بە مایل بەرزەکانی، رووبارەکانی و ئەو خاکە تەڕانەی کە هەزاران جۆری باڵندەی کۆچەر بۆ لای خۆیان راکێش دەکەن، ناسراوە؛ بەڵام بەهۆی ساڵانێک کەمبوونی باران سەرچاوەی ئاوەکانی کز بووە. بەپێی قسەی دانیشتووانی، بارودۆخەکە کاتێک خراپتر بوو کە دەستیان کرد بە هەڵگۆزینی ئاوەکە و گواستنەوەی بۆ ٦٠ مایل ئەولاتر بۆ شاری ئیسفەهان، ئەوەش ناڕەزایەتی لێکەوتووەتەوە کە یەکەمینیان دەگەڕێتەوە بۆ ٢٠١٤. لە ٣٠ی دێسامبری ساڵی پاری زایینی، نزیک بە ٢٠٠ کەس لە بەردەم بینای پارێزگاردا بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە پڕۆژەی گواستنەوەی ئاو گردبوونەوەیەکیان ساز کرد. دروشمەکانیان هەر زوو گۆڕا بە دروشمی "مەرگ بۆ دیکتاتۆر".

لە ٨ی ژانویەدا، "تهران تایمز" راپۆرتی دا، کە بەپێی راپۆرتی بەرپرسی بەشی بەڕێوەبەریی ویشکەساڵی و قەیرانەکان لە دامەزراوەی کەشوهەواناسی ئێراندا، "نزیک بە ٩٦ لە سەدی سەرانسەری ناوچەکانی ئێران بەدەست ئاستی جیاوازی ویشکەساڵی درێژەکێشراوەوە دەناڵێنن".

گۆمی ورمێ لە باکووری رۆژئاوای ئێراندا جاران گۆمێکی مەزن بوو، بە پانتایی ٨٧ مایل. لە سەرەتای دەیەی ٩٠ی زایینیدا، هاشمی رەفسەنجانی کە لەو کاتەدا سەرکۆمار بوو دەستی کرد بە دروستکردنی ژمارەیەکی زۆر بەنداو لە دەورووبەری گۆمەکەدا، کارێک کە سەرکۆمارەکانی پاش ئەو درێژەیان دا و بەمەش رێژەی ئەو ئاوەیان کە دەڕژایە گۆمەکەوە دابەزاند. هەر بە هۆی ئەو بەنداوانەوە، گرووپێک لە خەڵک ـ مامەڵەچییەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕش، خەڵکانی نزیک لە وەزیری وزە و ئەو کشتوکاڵە بازرگانییە گەورانەی کە ئاوەکەیان دەدزی ـ وەک "کەوسەر" دەڵێ، زۆر دەوڵەمەند بوون.

لە وتارێکی لێکۆڵینەوەیی ئاگۆستی ٢٠١٥ی "ناشناڵ جیوگرافیک"دا هاتووە: "ئێستا ئەو گۆمە کە زەمانێک یەکێک لە گەورەترین گۆمەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بوو، زیاتر لە وێنەی جینایەتێکی زۆر مەزن دەچێت".

خوێ ویشکۆبووەکەی و لمەکەی ڕەشەبای ژەهراوییان لێدەکەوێتەوە.
ئەم داستانەی ئێران بۆ خۆی لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست خەریکە دووپات دەبێتەوە ـ نیگەرانییە ژینگەییەکانی ئاوێتەی تووڕەیی لە گەندەڵی و بەڕێوەبەریی خراپ سەرهەڵدانەکانیان لێدەکەوێتەوە. ئەوەش ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت.

لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٦ بۆ ٢٠١١دا، نزیک بە ٦٠ لەسەدی زەوییە گەورەکانی سووریە بە هۆی خراپترین ویشکەساڵی مێژووی مۆدێڕنی ئەو وڵاتەوە لەنێو چوون. ئەوەش پاش چەندین ساڵ هەڵکێشانی بیرەکان لە لایەن کەسانی سەر بە رێژیمەکەوە رووی دا. ئەو ویشکەساڵییە، ٨٠٠ هەزار تا یەک میلیۆن وەرزێڕ و ئاژەڵداریی سووری ناچار کرد زەوی و مەڕوماڵاتیان بە جێ بهێڵن و رێگەی شار و شارۆچکەکانی سووریە بگرنە بەر، ئەو شوێنانەی کە ناچار بوون لەوێ بۆ کار بپاڕێنەوە. رێژیمی ئەسەد هیچی بۆ نەکردن و ئەوانیش لە نێو یەکەمین کەسەکان بوون کە پەیوەستی شۆڕشی دژی دەسەڵاتی ئەسەد بوون.

یەکەمین سەرهەڵدانی بەهاری عەرەبی لە توونێس لە کۆتاییەکانی ٢٠١٠ و دوابەدوای ئەو، سەرهەڵدانی میسر لە سەرەتای ٢٠١١دا، کاتێک روویان دا کە نرخی خۆراک لە جیهاندا تا ئاستێکی زۆر بەرز بوویەوە، زۆرتر بە هۆی هاوکاتبوونی رووداوە کەشوهەواییە توندەکانەوە: ویشکەساڵی، ئاگرگرتنی دارستانەکان و لافاو لە چین، رووسیە، ئۆکراین، ئۆسترالیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە بەشێوەیەکی زۆر بەرچاو هەناردەی گەنمی لەو وڵاتانەوە بەرتەسک کرد؛ ئەوە بە رێکەوت نەبوو کە دروشمی شۆڕشی میسر "نان، ئازادی، کەرامەت" بوو.

کەوابوو، منداڵەکان! ئەگەر دەتانەوێ لە سیاسەتەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە ئێستادا تێبگەن، عەرەبی، فارسی، عێبری و تورکی بخوێنن ـ بەڵام لە سەرووی هەموویانەوە، زانستی ژینگەناسی بخوێنن.

تۆماس ئێڵ.فریدمەن ـ نیۆیۆرک تایمز، ٢٣ی ژانویەی ٢٠١٨
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٨ لەم ژمارەیەدا:

ــ خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
ــ ڕاسان و پێشمەرگە
ــ ژن و سیاسـەت
ــ گوڵوەنی، هێمای خۆڕاگریی نەتەوەیەکه
  • زستان لە کولتووری کوردەواریدا زستان لە کولتووری کوردەواریدا
    ئەو ڕۆژهەڵاتناس و نووسەرە گەڕیدانەی کە لەبارەی مێژوو، جوگرافیا و فەرهەنگی کورد و کوردستان نووسیویانە، هەموویان لە سەفەرنامەکانی خۆیاندا جەختیان لەسەر زستانی سەخت و تەڕ و تووشیی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان کردووە. هەرچەند ئێستا لەژێر کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوای جیهانیدا و بە گەرمدا هاتنی کۆی گۆی زەوی، کەشی کوردستانیش، گۆڕانی بەسەردا هاتووە.
  • عەبدوڵا حیجاب: هه‌نگاو و سیاسه‌ته‌كانی ڕووحانی هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی باقی كاربه‌ده‌سته‌ هه‌ره‌ توندڕه‌وه‌كانی ڕێژیم نه‌بووه‌ عەبدوڵا حیجاب: هه‌نگاو و سیاسه‌ته‌كانی ڕووحانی هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی باقی كاربه‌ده‌سته‌ هه‌ره‌ توندڕه‌وه‌كانی ڕێژیم نه‌بووه‌
    پشتیوانی لە ڕاپەرینی گەلانی ئێران لە دژی ڕێژیمی ئیسلامی ئەو وڵاتە و هەروەها مەسەلەی "بەرجام" دوو تەوەری سەرەکیی یەکەم وتاری ساڵانەی سەرکۆماری ئامریکا بوون, کە بەرچاوترین جیاوازی لە سیاسەتی دەرەکیی ئەو وڵاتە بە نیسبەت ئیدارەی پێشووتری ئامریکا بەهەژمار دێن؛ بۆ شرۆڤەی زیاتری ئەو وتار و سیاسەتە کە هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامیی ناڕەزایەتییەکان لە نێوخۆی ئێراندا، سەرنجتان بۆ ئەم وتووێژەی کوردستان لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا حیجاب، چالاکی سیاسی ڕادەکێشین.
  • خۆپیشاندانەکان چیمان لێدەخوازن؟ خۆپیشاندانەکان چیمان لێدەخوازن؟
    ئەوەتا دیسان دروشمگەلی وەک مردن بۆ دیکتاتۆر، نەمان بۆ خامنەیی، رێفۆرمخوازان ـ بناژۆخوازان ئیتر بەسە لەگەڵتان سازان( اصلاح طلب، اصولگرا، دیگر تمام است ماجرا) سەری هەڵداوەتەوە. رەنگە سەرکوت و گرتن و لێدان و کوشتن رەوتەکە هەندێ جار کز بکا، بەڵام وەستانی بۆ نییە. ئەگەر شەپکە هێندە بۆ رێژیمی ئاخوندی توندە، ئێمەی کورد دەبێ چی بکەین؟
  • تارماییەکان لەنێو سۆشیال‌میدیادا تارماییەکان لەنێو سۆشیال‌میدیادا
    سۆشیال میدیا چ وەک دیاردە و چ وەک دەرفەت زۆر بەستێنی بۆ کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی‌نێوەراست خوڵقاندووە.
  • گوڵوەنی، هێمای خۆڕاگری نەتەوەیەکه گوڵوەنی، هێمای خۆڕاگری نەتەوەیەکه
    فەرهەنگ هەموو بەها، رەوت و نموونە ڕەفتارییەکانی نێو کۆمەڵگەیەک لەخۆ دەگرێت و وڵات و نەتەوەکان لە یەک جیا دەکات، ئەگەرنا هەموو کۆمەڵگەکانی ئەم جیهانە دەبوو وەکوو یەک بن.
  • ئەدەب لە سیاسەتی بەرپرسانی ڕێژیمدا ئەدەب لە سیاسەتی بەرپرسانی ڕێژیمدا
    "ئەدەب"، وشەیەکە کە بیسەر یان خوێنەر بە بیستنی چ بە شێوەی "شهودی" و چ بە جۆری "منطقی" کۆمەڵێک نۆرمی پڕ بەهای دەکەوێتە مێشک کە هەر مرۆڤێک بە بوونی ئەو بەهایە، کەسایەتییەکی قورس و جێگەی متمانە پەیدا دەکات و لە لای خەڵکی دیکە وەک مرۆڤێکی باش سەیری دەکرێت و حورمەتی لێدەگیرێت؛ ئەدەب بەنرخترین سەرمایە و میراتی ژیانی مرۆڤایەتییە کە مرۆڤ لەگەڵ ژیانی خۆیدا بە کۆڵی دەکێشێت.
  • ژن و سیاسەت ژن و سیاسەت
    دەرکەی سیاسەت لە ڕێگەی بنەماڵە، قوتابخانە، ڕۆژنامەکان، تەلەفزیۆن و هەروەها ململانێیە سیاسییەکانەوە بە ڕووی تاکدا دەکرێتەوە و تاک لە سەر ڕۆڵی دەوڵەت و دەزگا و دامەزراوەکانی سەر بە دەسەڵات هەرچی زۆرتر ئاگایی پەیدا دەکات. هێنانەکایەی سیستمێکی دێمۆکراتیک لەو وڵاتانەدا کە حکوومەتێکی نادێمۆکرات و سەرکوتکەریان ئەزموون کردووە، ئەنجامەکەی تەنیا بە شکست خواردن و سەرکوت کردن گەیشتووە؛ لەم جۆرە وڵاتانەدا بنەماڵەکان بەردەوام ئەوە بە گوێی منداڵەکانیاندا دەچرپێنن کە کاریان بە سیاسەتەوە نەبێت و بەشداریی تێدا نەکەن، نموونەی بەرچاوی ئەم وڵاتانە و ئەم کۆمەڵگەیانە، کۆمەڵگەی کوردەوارییە.
  • تویتێک کە ترامپ هیچکات ناتوانێ بینێرێت تویتێک کە ترامپ هیچکات ناتوانێ بینێرێت
    لە ٨ی ژانویەدا، "تهران تایمز" راپۆرتی دا، کە بەپێی راپۆرتی بەرپرسی بەشی بەڕێوەبەریی ویشکەساڵی و قەیرانەکان لە دامەزراوەی کەشوهەواناسی ئێراندا، "نزیک بە ٩٦ لە سەدی سەرانسەری ناوچەکانی ئێران بەدەست ئاستی جیاوازی ویشکەساڵی درێژەکێشراوەوە دەناڵێنن".
  • خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
    خومەینی لە فتواکەیدا بڕیاری بە هەموو هێزە چەکدارەکانی دا، کە تا کۆتایی هاتنی کێشەی کورد لە کوردستان نەکشێنەوە؛ دوابەدوای ئەم بڕیارە ئایینییە بۆ ڕشتنی خوێنی کورد، کارەساتبارترین قۆناغی شۆڕش لە کوردستان دەستی پێکرد و خەڵک لە شار و گوندی کوردستان کەوتنە بەرپەلاماری هێزە دژی گەلییەکانی ڕێژیم. بە هاتنە ئارای ئەم دۆخەش، گەلی کورد بە ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ناچار بوو بۆ پاراستنی کەرامەت و شەرافەتی نەتەوەکەی و پارێزگاری کردن لە نیشتمانی ئەهورایی کوردان، دەس بۆ چەک ببات و فازی خەباتی چەکداری دەستی پێکرد.
  • ڕاسان و پێشمەرگە ڕاسان و پێشمەرگە
    لە وەڵامی ئەو داوا و چاوەڕوانیەدایە کە پێگەی دروستی پێشمەرگە لە راساندا دەدۆزرێتەوە: ئامادەبوونی پێشمەرگە لە نێو دڵی خەڵک بۆ ورەدان بە خەبات و پاراستنی خەڵک لە ئاگری ڕێژیم؛ ئەمە ئەرکی نوێی پێشمەرگەی سەردەمی راسانە.
  • فەرەیدوون ئەرشەدی: شێعر و هونەری کوردی له ڕۆژهەڵات، بە هەر ڕێباز و شێوە و دەربڕینێکەوە کە بێتە بەرهەم، هونەر و شێعر و ئەدبیاتی مقاومەت و بەرگرییە! فەرەیدوون ئەرشەدی: شێعر و هونەری کوردی له ڕۆژهەڵات، بە هەر ڕێباز و شێوە و دەربڕینێکەوە کە بێتە بەرهەم، هونەر و شێعر و ئەدبیاتی مقاومەت و بەرگرییە!
    هەر تەوژم و تەکانێکی ئەدەبیی، هونەری و هزریی،کاردانەوەیەکی عەقڵانی، ئەخلاقی و جوانیناسانەیە بەرانبەر بە تەکان و تەوژمی کۆمەڵگە، یان لانیکەم ئەو تەوژمە نادیار و شاراوە کە لە ژێر پێستی هەست و نەستی کۆمەڵگە، یا بەشێکی زۆر حەساس و کارای دا، دەژیت و درز دەخاتە پێستی قەتماغەبەستووی ژیانی رۆژانە.
  • مستەفا هیجری: خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەیە مستەفا هیجری: خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەیە
    دەقی وتووێژی رۆژنامەڤان (ئەکرەم ئاڵتوون) لەگەڵ مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات بۆ ئاژانسی "سپوتنیک کوردستان"
  • شەڕی هەمەلایەنەی رێژیم بە دژی ئێمە، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیەکی هەمەلایەنە هەیە شەڕی هەمەلایەنەی رێژیم بە دژی ئێمە، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیەکی هەمەلایەنە هەیە
    لەو ساڵانەی دواییدا رێژیم هەم لەکوردستان و هەم لە دەرەوەی وڵات لە رێگەی چالاکییە سیخورییەکانییەوە خەریکی کۆکردنەوەی زانیاری بووە لە سەر ئوپۆزسیۆن بە گشتی و لە سەر حیزبی دێموکرات بە تایبەتی؛ یەکێک لە سەرەکیترین ئامانجەکانی رێژیم لەو چالاکییانە دەسنیشانکردنی کەسایەتییە چالاکەکانە بۆ ئەوەیکە بە پیلان هەوڵی تێکدانی باڵانسی ئەوان بدات لە بواری سایکۆلۆژییەوە تاکوو نەتوانن هاوسەنگی فیکریی خۆیان ڕابگرن و فوکووسی خۆیان بخەنە سەر بەربەرەکانی لەگەڵ رێژیم.
  • ئەرکەواز لە کوێیە و ئەرکەوازی کێن؟ ئەرکەواز لە کوێیە و ئەرکەوازی کێن؟
    ئەرکەواز لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵات و ڕۆژهەڵاتەوە پاڵی داوەتە داوێنی (پشتکێو)ەوە و لە باشوور و باشووری ڕۆژهەڵاتیشەوە دەبەسترێتەوە بە شاخی (بیورەواز) و لە باشوووری ڕۆژئاواشەوە پاڵی داوەتە شاخی (کەڵەک) کە بەرجەوەندی شار چەشنی دۆڵێکی بەرینی سەرسەوز بە بەرزی و نەوییەوە دەردەکەون و بینا و گەڕەک و کۆڵانەکانی لە نێوان دیمەنی سەرسەوز و داوێنی کێو و کەنار جۆگە و ئەو چەند کێوەدا بە جوانییەکی سەرنجڕاکێشەوە دەردەکەون.