• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٠ی فێڤریەی ٢٠١٨ی زایینی - ٠١ی رەشەمەی ١٣٩٦ی هەتاوی  

زستان لە کولتووری کوردەواریدا

زایینی: ٠٤-٠٢-٢٠١٨ - هەتاوی: ١٣٩٦/١١/١٥ - ١٩:٥٠ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
زستان لە کولتووری کوردەواریدا
شەریف فەلاح

بەشی یەکەم


کە باسی زستان دەکرێت، یەکەم دیمەن کە دێتە زەین و بەرچاوی مرۆڤ، سەرما و سۆڵە و سەخڵەت و سەهۆڵبەندانە. هەڵکەوتەی جوگرافیی زۆربەی ناوچەکانی کوردستان شاخاوی و کوێستانی چڕ و بەندەنە کە وەرزی زستانی ناوچە شاخاوییەکان زۆر ساردە و زۆر جار پلەکانی سەرما لە ساڵانی زوودا گەیشتوونەتە ٢٠ هەتا ٣٠ پلەی سیلیزیی ژێر سفر.
سەرما لە کوردستان:

ئەو ڕۆژهەڵاتناس و نووسەرە گەڕیدانەی کە لەبارەی مێژوو، جوگرافیا و فەرهەنگی کورد و کوردستان نووسیویانە، هەموویان لە سەفەرنامەکانی خۆیاندا جەختیان لەسەر زستانی سەخت و تەڕ و تووشیی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان کردووە. هەرچەند ئێستا لەژێر کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوای جیهانیدا و بە گەرمدا هاتنی کۆی گۆی زەوی، کەشی کوردستانیش، گۆڕانی بەسەردا هاتووە.

هەتا سی چل ساڵ لەمەوپێش سەرما و سۆڵە و سەهۆڵبەندان لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان هێندە ئەستەم و دژوار بووە کە خەڵکی، ڕووبەڕووی مەترسیی مەرگ و لەناوچوون کردووە و زۆر جار بەهۆی زۆریی بەفر و هاتنی ڕنوو و هەرەسی شاخەوە گوندەکان بوونەتە ژێرەوە و ڕێگەوبان دەگیرا و هەتا هاتنی وەرزی بەهار ژیان لە ناوچە شاخاوییەکان جۆرێک جەنگ و دەستەویەخەبوون بووە لەگەڵ بەفر و سەهۆڵ.

بەفر، هەرچەند لەلای پیاوی وەرزێڕ و جووتیاری کورد، هێما و هەوێنی بەرەکەت و ڕسق و ڕۆزی بووە، بەڵام شاخاویی بوونی کوردستان و سەهۆڵبەندان و ڕێگەگیران بۆ ماوەی چەند مانگێک، بەرهەمهێنەری ترس بووە و ئەم ترسەش وای لە مرۆڤی کورد کردووە کە لەگەڵی بجەنگێت و بووەتە هۆی قورس و قایمی و جۆرێک لە ڕاهێنانی شەڕی ژیانیش.

بۆ وێنە زستانی ساڵی ١٩٣١ لە موکریان، بەهۆی بارینی زۆری بەفر و بەستن و سەهۆڵبەندان بۆ ماوی سێ مانگ، خەڵکێکی زۆر لەتاو سەرما و برسێتی گیانیان لەدەست دا، ئاژەڵ و باڵندە و تەنانەت ماسیی نێو گۆماوەکانیش لە برسان و لەتاو سەرما بەکۆمەڵ دەمردن، کە ئەم رووداوە بووەتە هەوێنی دەیان چیرۆک و داستان و سەربوردەی لەبیر نەکراو.

ساڵانی زوو کە بەفر و بارانی زۆر دەباری و وەک ئێستا کەش، گۆڕانی بەسەردا نەهاتبوو و مەودای نێوان وەرزەکان و دەسپێک و کۆتاییان دیار بوو، زستان کە دادەهات لەگەڵ خۆی ترسێکی دەهێنا، ترسی ڕێگە گیران، نەبوونی ئازۆقە و پێداویستیی، خەڵکی بیدەرەتانی گوندنشینی تووشی ترس و دڵەڕاوکێ دەکرد. بەیانیان کە لە خەو هەڵدەستان، دەرگا و پەنجەرەکان یەکپارچە سەهۆڵ و زوقم بوون. لە گوێسەبانەی ماڵانەوە چلوورە (پارچە سەهۆڵ) شۆرابەی دەبەست، بە چەشنێک کە لە ژووری ماڵەکانەوە نەدەکرا دیوی دەرەوەی پەنجەرەکان ببینی. بان ماڵین دەبووە گرفتێکی گەورە و جار وابوو لە ٢٤ کاتژمێردا سێ هەتا چوار جار، خەڵک بانی ماڵانیان دەماڵی، کۆڵانی تەنگەبەر و شەقام لە بەفر کەڵەکە دەبوو، ڕێگەی هاتوچۆ دەگیرا و زۆر جار هەتا هاتنی بەهار، بەفری نێو کۆڵانەکان نەدتوایەوە. بەفری کوێستان و چیا سەرکەشەکان هەتا نێوەڕاستی هاوین دەمایەوە و لە زۆر شوێنیش نەدەتوایەوە و بەفری ساڵە و ساڵ لەسەر یەک کەڵەکە دەبوون و خەڵک لە زۆر ناوچە ڕێوڕەسمی (بەفرەچاڵ)یان بەڕێوە دەبرد و بە هەڵکەندنی چاڵ و بە کا و کەرەستەی دیکە بەفریان بۆ وەرزی بەهار و هاوین هەڵدەگرت.

ناوچە سەخڵەتەکانی کوردستان لە زستاندا

زۆربەی ناوچەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات ناوچەی شاخاوی و کوێستانین و زستانی سارد و ئەستەمیان هەیە، بێجگە لە هەندێ ناوچەی وەک"دێولان، لەیلاخ و قوروە و مایەشت لە کرماشان و دەشتی عەباس و شاری دێهلوڕان لە پارێزگای ئیلام" کە بەفری کەمتریان لێ دەبارێت. شارەکانی "بیجاڕ، سەقز و زەڕینەی هەوەتوو" لە پارێزگای سنە وەک بەرز و ساردترین ناوچەکانی ئێران دێنە ئەژمار و پلەکانی سەرما زۆر کات دەگەنە ٢٠ پلەی سیلیزیی ژێر سفر؛ بەگشتی ناوچەکانی "داڵاهۆ، شاهۆ، هەورامانی ژاوەرۆ و لهۆن و تەخت" و مەریوان زستانێکی سەخت و پڕ سەرمایان هەیە و ناوچەی بانە، سەردەشت و بەگشتی موکریان و بەتایبەت لە پارێزگای ورمێ، شارەکانی ماکۆ، خۆی، سەڵماس و ناوچەی قوتوور لە ساردیی زستان و بەفر و بەستەڵەکدا ناوبانگیان هەیە.

لە کوردستانی باشوور کە لە ئەدەبی زارەکیدا بە کوردستانی "گەرمێن"یش ناسراوە، زستان لەچاو ڕۆژهەڵات و باکوور ساردتر نییە، چونکە ڕێژەی دەشتایی، لە کوێستان و شاخ زیاترە و لە ناوچەکانی کەرکووک، گەرمیان، مەخموور و دەشتی هەولێر و کۆیە و دەشتی نەینەوا لە مووسڵ بەدەگمەن بەفر دەبارێت. تەنیا شار و گوندە هاوسنوورەکانی ڕۆژهەڵات و باکوور، وەک دهۆک، زاخۆ، ئاکرێ، کانی ماسی، بارزان، حاجی ئۆمەران، سۆران، سیدەکان، چۆمان، ڕواندز، قەڵادزێ و ڕانییە و کوێستانی قەندیل، سلێمانی و پێنجوێن و هەڵەبجە و دەڤەری هەورامان، بەفر دەبارێت، بەڵام زیاتر لە ناوچە شاخاوی و کوێستانییەکان بەفر دەبارێت و زستان دیارە و مانای هەیە.

کوردستانی باکووریش خاوەنی زستانێکی ساردە و زۆربەی شار و ناوچەکانی بەفر دەیگرێت؛ بەتایبەتی لە ناوچە کوێستانییەکانی وەک "وان، هەکاری، شێرناخ، دێرسیم و ئاگری" ژیان لە زستاندا زۆر ئەستەمە.

کوردستانی ڕۆژئاواش وەک باشووری کوردستان بەفر نایگرێتەوە و جیا لە هەندێ ناوچەی کە هاوسنووری باکوورە و ناوچەکانی دیکەی دەشتاییە و زستانی هێندە سارد و چڕ نییە.

زستان چۆن چووەتە نێو ئەدەبی زارەکییەوە؟

وەک چۆن لە فەرهەنگی کوردەواریدا سروشت بەگشتی و بەتایبەت گۆڕانی وەرزەکان و تەنانەت هەندێ جار مانگەکانیش کاریگەریی لەسەر زەین و هزری مرۆڤ هەبووە، هەر وەرزێک بۆ خۆی بە جیا، چووەتە نێو کولتوور و ئەدەبی زارەکییەوە و بە گۆرانی و بەیت و باو و لاوک و حەیران باسیان کراوە. زستان یەک لەو وەرزانەیە کە تێیدا زیاترین داستان، حیکایەت، ڕاز و سەربوردە خوڵقێندراوە. چونکە خەڵک لە زستاندا نەیانتوانیوە هاتوچۆ بکەن و جموجۆڵیان کەمتر بووە و زیاتر لە ماڵان بوون، بۆ سەرگەرمی و سەقاڵکردنی خۆیان پڕژاونەتە سەر گۆرانی و بە بەسەرهاتی کۆن و ئەفسانەکان کاتیان بەسەر بردووە.

زستان لە گۆرانی و شیعری کوردیدا

ترسی سەرما و زوقم و نەبوونی پێداویستیی ژیان لە لادێیەکانی کوردستان، وای کردووە، پیاو و ژنی کورد لە خەیاڵی خۆیدا ئەم شیعرانە دووبارە بکاتەوە:
زمسانە خەتەر، زمسانە خەتەر / ڕۆژ لە ڕۆژ مەیۆ تۆفی زیاتەر
زریان وە وێنەی سامی نەریمان / پۆڵای پڕ جەوهەر تیغی بێ ئامان
وە شەو مەبەستی، میلی سەهەن شاو / وە ڕۆژ مەتکی قەترە قەتر ئاو
تیپی تەعین کرد پەری چل چەماو / هەژدە میلی ژەند بی کورە و دەماو
تیپی تەعین کرد، پەری کۆشک بەلکیس / شەقەی شمشێری ئاوە وە تفلیس
تیپی تەعین کرد، پەری قەپڵاخی / ئەویش هەوارگەی ئێڵی گەڵواخی
تیپی تەعین کرد، پەری کێفی سوور / ئەویش هەوراگەری ئێڵی شارەزوور

زستان لە پەندی کوردیدا

زستان و ساردییەکەی و سەهۆڵ، بەستەڵەک، چلوورە، کڕێوە، بۆران و بەفرە پرووشکە و بەفرە بووڵکە و بەفری ئاودار، شەڕە تۆپەڵ و گیرانی ملە و داستانی دز و جەردە، بوونەتە هەوێنی دەیان پەند و قسەی نەستەق کە هەرکامەیان چیرۆک و سەربوردەیەکی لە پشتە و مانای تایبەتی خۆی هەیە و لە شوێن و کاتی خۆیدا بۆ مەبەستی تایبەت بەکار دێت:
خوا تا کێو نەبینێ، بەفری تێناکا – ئەگەر سەرما هات، ئێمەش حازرین بلەرزین – ئەمن بەفر نیم بتوێمەوە – ئێواران هەوری سوور، سبحەینان ڕێگای دوور – بارانی وردە، وردە ڕەحمەتە – بەفری ئێوارێ، بارانی بەیانی – بەفر پشتی دە دەرکەی ناوە – بەفر لە کوێستانان دەبارێ – بەهارێ پەز، پاییزێ ڕەز، زستانێ ئەز - بە زستان پینە و پەڕۆ، بە هاوین، قیت قیت بڕۆ – پاش بارانێ کەپەنەک؟ - پارەکەی بۆ کردە وشتر، لەسەر سەهۆڵی نووسی و وەبەر تاوێی دا – تف خە ئاسمانا ئەڕچگێت – خودا سەرما لە قەدەر بەرگی دەدا – دڵۆپەی مەکە (مەدە ناو قسەی خەڵکدا) – دڵۆپە ئاسن کون دەکا – تەپڵی تەڕی تێدا نەماوە – دراو سەهۆڵە و لەنێو دەستا دەتوێتەوە – درۆیان مەکە بەفر دەبارێ – زستان دەڕوا و ڕووڕەشی بۆ ڕەژی دەمێنێ – زستان بەری هاویشت (ئەوپەڕی سەرما و هەیبەتی خۆی نیشان دا) – زستان دزە – زستان شەوێکیشی مابێ، کاری خۆی دەکا – سارد و سڕە – سەرمای زستان هەر لە هەوەڵەوە دیارە - سەگ بە سەرما قەڵەو دەبێت – ساحیب باخ و بێستانان، شەرمەزاری زستانان – سەرما هەموو شتێکی پێوەیە – قسەی سارد محەبەتی گەرم دەبا – کڕێوە نەتبا – کووپێکم شیڕێژ هەبێ، پشتی زستانی پێ دەشکێنم – گەلاوێژ زستانی ئەنگووت (ئەستێری سیوەیل لە زستاندا بینراوە، واتە زستان چل و پێنجی تێپەڕاندووە و زەوی هەناسەیەکی گەرمی کێشاوە) – وەک بەفری سپییە.

دابەشکردنی زستان

وەرزی زستانیش چەشنی وەرزەکانی دیکە سێ مانگە، بەڵام لە کولتووری زارەکیدا چەشنی ڕۆژژمێر و کرۆنۆلۆژیا (دەمژمێری)، خەڵک هەڵسوکەوت لەگەڵ ڕۆژ و هەفتە و مانگەکان ناکەن، بەڵکوو جاران خەڵک لەسەر بنەمای هاتنی سەرما و گەرما، باو و بۆران و باران و بەفر سێ مانگی وەرزەکانیان دابەش کردووە و بەپێی ئەزموون و تاقیکاری و گۆڕانکاریی کەش، ناوی مانگەکانیان ناوە و هەڵبژاردنی ناوەکانیش لەخۆڕا نەبووە و ماناکەیان پڕاوپڕی ئەو کاتەیە کە دیارییان کردووە و بۆ ئەوەی خەڵک باشتر لێی تێ بگەن، زۆر جار دایە پیرە و باب و باپیران لە دووتوێی چیرۆک و ئەفسانەدا گونجاندوویانە کە وەرزی زستانیش لە کولتووری کوردەواریدا تەژییە لەم ئەفسانانە.

ئەفسانە و زستان

هەروەک گوتمان خەڵک وەرزەکانیان بەپێی تێگەیشتنی خۆیان دابەش کردووە، زستان لە نێو کورددا، دوای یەڵدا (شەو چلە) کە سەرەتای وەرزی زستانە و بە دایکبوونی خۆر و ڕووناکی دەژمێردرێت، بە چوار بەشی ١- چلە گەورە ٢- چلە بچکۆڵە (بووچکەلە) ٣ – خاتوو زمهەریر ٤ – ڕەشەمە (ڕەشەمێ) دابەش کراوە کە هەرکامەیان لە کولتووری زارەکیدا لەگەڵ چیرۆک و ئەفسانەیەک گرێ دراون.

- چلە گەورە

چلە هەروەک لە ناوەکەیدا دیارە واتە ٤٠ ڕۆژە، لە حاڵێکدا مانگ، بەپێی دەمژمێر ٣٠ ڕۆژە، چلە گەورە لە سەرەتای مانگی بەفرانبار (٢١ی دێسامبر )ەوە دەست پێدەکات و هەتا ١٠ی مانگی ڕێبەندان (٣١ی ژانویە)دەخایەنێت، چلە گەورە بەپێی باوەڕ و تێگەیشتنی خەڵک برا گەورەیە و بە هەموو سام و هەیبەتی خۆیەوە دێتە مەیدان و مزگێنیی زستانێکی سەخت و تەڕ و تووش بە گوێی خەڵکدا دەدات.

-چلە بچکۆڵە

چلە بچکۆڵە، کە برای بچووکە، تەمەنی کورتترە، لە ١٠ی مانگی ڕێبەندانەوە تەمەنی دەست پێدەکات و بەگشتی تەمەنی ٢٠ رۆژە و لە ڕقی ئەوەی براکەی نەیتوانیوە ڕۆڵی خۆی بگێرێت، دەیهەوێ تۆڵە بکاتەوە و لەگەڵ هاتنی لە برا گەورەکەی (چلە گەورە) دەپرسێ:
ئەرێ بەڕاست چیت کردووە؟ منداڵت دە لانکیدا دابەستووە، حەوجۆشت تەقاندووە، مەنجەڵی مسیت قەڵشاندووە؟

چلە گەورە وەڵامی دەداتەوە، نەوەڵا نەمتوانیوە و هیچم پێ نەکراوە، بەڵام بچکۆڵە تووڕە دەبێت و بە قیرسیچمییەوە دەڵێت "بەڵام ئەمن کارێک دەکەم، هێلکەی حاجیلە لەناو بیبەستێ، منداڵ لەناو زگی دایکی هاواری لێ هەستێ" لەم ماوەیەدا کەش بەتەواوەتی سارد دەبێت و سەهۆڵبەندان و بەفربارین بڕست لە خەڵک دەبڕێت، ڕێگا دەگیرێت.

لە کرماشان و دەوروبەریشی هاوشێوەی ئەو ئەفسانە و چیرۆکانە لە ئەدەبی زارەکیدا هەیە و بە سێیەم بەشی زستان دەگوترێ "چلکە بیچکەلە" کە لە کاتی هاتنیدا بە "چلە گەورا"ی برای ئەیژێ:
ئەگەر من وە قەوت عومر دریژ بام
کوڕ وە زگ داڵگ خوشک ئەکردیام
چلە بچکۆلە کە لووتکەی بەفر و سەرما و سەهۆڵبەندانە، ئیتر بەهۆی داخستنی ڕێگا و بان و (ملە و کەل)ەکان خەڵکی لادێیەکانی کوردستان، جاران بەهۆی نەبوونی ڕێگای ئۆتۆمبێل و ئیمکاناتی ئەمڕۆیی، ڕێگایان لێ دەگیرا و هاتوچۆی شار و گوندەکانیان نەدەکرد.

پیر و بەساڵاچووەکان دەگێڕنەوە، جار وا بووە بۆ ماوەی چل رۆژ هەتا دوو مانگی زستان، ڕێگە گیراوە و کەس نەیتوانیوە لە گوندەکان بێتە دەر، بەهۆی ئەوەی کە بەردەوام بەفر و بۆران و باران بووە و تاو نەبووە کە بەفر بتوێتەوە، ئیتر بەفری "قورس و ئاودار" لەسەر یەک کەڵەکە دەبوو، بەردەوام دوو کەس لەسەر بانی ماڵان بە "بەفرە لوو" (بەفرماڵ) بانیان ماڵیوە و لە کاتی بەفر ماڵینیشدا گەنجان و تەنانەت پیاوەکان بە یاریی "شەڕە تۆپەڵ" لەم بان بۆ ئەو بان دەبوونە چەند دەستە و نێو گوند دەبوو بە زڵلە و هەرایەک هەر نەبێتەوە؛ بەمجۆرە هەم خۆیان سەرقاڵ دەکرد و هەم بەهۆی هەڕاکردنەوە گەرمیش دادەهاتن.

خاتوو زمهەریر

زمهەریر خوشکی بچووکی هەر دوو برا (چلە گەورە و چلە بچکۆڵە)یە و پاش چوون و مەرگی هەردوو براکەی و لە مانگی کۆتایی زستان (ڕەشەمە)دا لەدایک دەبێت. زمهەریر تووڕە و تۆسن و ناوچاو تاڵە؛ دایە پیرە و باوان لەژێر کورسی (چواچێوەیەکی دارینەی چوار گۆشەیە و نیو مەتر بەرزە لەسەر قووڵکەیەک کە ڕەژیی سۆبەی ماڵەکەی لەژێرە، لە ناوەڕاستی ماڵدا دادەنرێت و لێفەیەکی بەسەردا دەدەن) کە تاقە شوێنی گەرمی ماڵە بە تام و چێژەوە داستان و چیرۆکی "خاتوو زمهەریر" بۆ منداڵان دەگێڕنەوە، هەتا بترسن و بۆ شەڕە تۆپەڵ نەچنە دەشت و سەرما نەیانگەزێت. دەگێڕنەوە "لە شەوێکی ساردی ڕەشەمەدا بە خۆی و قژی ئاڵۆسکاو و جلە شڕەکەیەوە دەردەکەوێت، دەست دەکا بە شین و شەپۆڕ و گریان، عەرز و ئاسمان دێنێتە گرین، هەڕەشە دەکا، چۆن شتی وا دەبێ، وا دەکەم دنیا بیبەستێ، تۆڵەی هەردوو براکەم دەکەمەوە؛ دە ڕۆژ دەیکاتە کڕێوە و بۆران و لێ نابێتەوە. زوقم و بەستەڵەک زیاتر دەبێت، هەرچەند جار جارێ تاو دەردەکەوێ، بەڵام زمهەریری تۆسن کۆڵ نادات و هەر بە شیوەن و گریان دەیهەوێ تۆڵەی براکانی لە سروشت و گەردوون بکاتەوە و ڕێگەیان ون نەکات."

لە ناوچەی کرماشان لە کاتی زمهەریردا ئەڵێن:
خەرەکە وە ئاو نەوەر، ئەگەر خەرەکە دەی لە ئاو، پاڵانەکەی نەوەر. (کەرەکە مەدە لە ئاو، ئەگەر لە ئاوی دەدەی، کورتانەکەی مەبە).
یان لە موکریان بە باوەڕی خەڵک زمهەریر دەڵێت: "براکانم ڕۆ، ڕۆیشتن و تووتن و سەبیلەیان لێ بەجێ ماوە." خاتوو زمهەریر لە پێنج ڕۆژی کۆتایی تەمەنیدا (شەشی ڕەشەمە هەتا ١٢ی ڕەشەمە) ئیتر کوڵی گریان دەیگرێت و بەوپەڕی توانایەوە دەگریێت، هیچێ دادی نادات، ملوانکەکەی گەردنی دەبڕێت و قژ و سەروچاوی خۆی دەڕنێت، ئیتر باو و بۆران "بەفرە بووڵکە" لەگەڵ بای توند دێت، سەرمایەکی زۆر دنیا دادەگرێت، تەمومژ هەڵدەکات، کەس ناوێری لە ماڵ بێتە دەر، قەل و قاژوو، کەو و باڵندەکان لە سەرما ڕەق هەڵدێن، سەگ و پشیلە دەخزێنە کون و کەلەبەر و بن دیواران، سەرەنجام ئەم تەمەن کورتەش کۆتایی دێت.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٩ لەم ژمارەیەدا:

ــ خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
ــ پرسی رێفراندۆم
ــ لە سەروەری نەتەوەییەوە هەتا کلۆنی بوون
ــ ژن پڕۆسەی ژێر دەستی سیاسەتە؟
  • پرسی رێفراندۆم پرسی رێفراندۆم
    تەنیا رێفراندۆمی دێموکراتیک و واقیعی دوای رووخانی کۆماری ئیسلامی و نووسینی یاسایەکی بنەڕەتی لەسەر ئەساسی پرەنسیپەکانی دێموکراسی و ژیانی ئازاد و یەکسانی هەموو نەتەوەکانی نێو ئێران دەکرێ، کە لەو گشتپرسییەدا ئەو یاسایە بخرێتە دەنگدانەوە و ببێ بە پەیمانی پێکەوە ژیان، نەک ئامرازی پیرۆزکردنی وەهمەکان و شمشێری کوشتاری خەڵک.
  • زستان لە کولتووری کوردەواریدا زستان لە کولتووری کوردەواریدا
    ئەو ڕۆژهەڵاتناس و نووسەرە گەڕیدانەی کە لەبارەی مێژوو، جوگرافیا و فەرهەنگی کورد و کوردستان نووسیویانە، هەموویان لە سەفەرنامەکانی خۆیاندا جەختیان لەسەر زستانی سەخت و تەڕ و تووشیی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان کردووە. هەرچەند ئێستا لەژێر کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوای جیهانیدا و بە گەرمدا هاتنی کۆی گۆی زەوی، کەشی کوردستانیش، گۆڕانی بەسەردا هاتووە.
  • عەبدوڵا حیجاب: هه‌نگاو و سیاسه‌ته‌كانی ڕووحانی هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی باقی كاربه‌ده‌سته‌ هه‌ره‌ توندڕه‌وه‌كانی ڕێژیم نه‌بووه‌ عەبدوڵا حیجاب: هه‌نگاو و سیاسه‌ته‌كانی ڕووحانی هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی باقی كاربه‌ده‌سته‌ هه‌ره‌ توندڕه‌وه‌كانی ڕێژیم نه‌بووه‌
    پشتیوانی لە ڕاپەرینی گەلانی ئێران لە دژی ڕێژیمی ئیسلامی ئەو وڵاتە و هەروەها مەسەلەی "بەرجام" دوو تەوەری سەرەکیی یەکەم وتاری ساڵانەی سەرکۆماری ئامریکا بوون, کە بەرچاوترین جیاوازی لە سیاسەتی دەرەکیی ئەو وڵاتە بە نیسبەت ئیدارەی پێشووتری ئامریکا بەهەژمار دێن؛ بۆ شرۆڤەی زیاتری ئەو وتار و سیاسەتە کە هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامیی ناڕەزایەتییەکان لە نێوخۆی ئێراندا، سەرنجتان بۆ ئەم وتووێژەی کوردستان لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا حیجاب، چالاکی سیاسی ڕادەکێشین.
  • خۆپیشاندانەکان چیمان لێدەخوازن؟ خۆپیشاندانەکان چیمان لێدەخوازن؟
    ئەوەتا دیسان دروشمگەلی وەک مردن بۆ دیکتاتۆر، نەمان بۆ خامنەیی، رێفۆرمخوازان ـ بناژۆخوازان ئیتر بەسە لەگەڵتان سازان( اصلاح طلب، اصولگرا، دیگر تمام است ماجرا) سەری هەڵداوەتەوە. رەنگە سەرکوت و گرتن و لێدان و کوشتن رەوتەکە هەندێ جار کز بکا، بەڵام وەستانی بۆ نییە. ئەگەر شەپکە هێندە بۆ رێژیمی ئاخوندی توندە، ئێمەی کورد دەبێ چی بکەین؟
  • تارماییەکان لەنێو سۆشیال‌میدیادا تارماییەکان لەنێو سۆشیال‌میدیادا
    سۆشیال میدیا چ وەک دیاردە و چ وەک دەرفەت زۆر بەستێنی بۆ کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی‌نێوەراست خوڵقاندووە.
  • گوڵوەنی، هێمای خۆڕاگری نەتەوەیەکه گوڵوەنی، هێمای خۆڕاگری نەتەوەیەکه
    فەرهەنگ هەموو بەها، رەوت و نموونە ڕەفتارییەکانی نێو کۆمەڵگەیەک لەخۆ دەگرێت و وڵات و نەتەوەکان لە یەک جیا دەکات، ئەگەرنا هەموو کۆمەڵگەکانی ئەم جیهانە دەبوو وەکوو یەک بن.
  • ئەدەب لە سیاسەتی بەرپرسانی ڕێژیمدا ئەدەب لە سیاسەتی بەرپرسانی ڕێژیمدا
    "ئەدەب"، وشەیەکە کە بیسەر یان خوێنەر بە بیستنی چ بە شێوەی "شهودی" و چ بە جۆری "منطقی" کۆمەڵێک نۆرمی پڕ بەهای دەکەوێتە مێشک کە هەر مرۆڤێک بە بوونی ئەو بەهایە، کەسایەتییەکی قورس و جێگەی متمانە پەیدا دەکات و لە لای خەڵکی دیکە وەک مرۆڤێکی باش سەیری دەکرێت و حورمەتی لێدەگیرێت؛ ئەدەب بەنرخترین سەرمایە و میراتی ژیانی مرۆڤایەتییە کە مرۆڤ لەگەڵ ژیانی خۆیدا بە کۆڵی دەکێشێت.
  • ژن و سیاسەت ژن و سیاسەت
    دەرکەی سیاسەت لە ڕێگەی بنەماڵە، قوتابخانە، ڕۆژنامەکان، تەلەفزیۆن و هەروەها ململانێیە سیاسییەکانەوە بە ڕووی تاکدا دەکرێتەوە و تاک لە سەر ڕۆڵی دەوڵەت و دەزگا و دامەزراوەکانی سەر بە دەسەڵات هەرچی زۆرتر ئاگایی پەیدا دەکات. هێنانەکایەی سیستمێکی دێمۆکراتیک لەو وڵاتانەدا کە حکوومەتێکی نادێمۆکرات و سەرکوتکەریان ئەزموون کردووە، ئەنجامەکەی تەنیا بە شکست خواردن و سەرکوت کردن گەیشتووە؛ لەم جۆرە وڵاتانەدا بنەماڵەکان بەردەوام ئەوە بە گوێی منداڵەکانیاندا دەچرپێنن کە کاریان بە سیاسەتەوە نەبێت و بەشداریی تێدا نەکەن، نموونەی بەرچاوی ئەم وڵاتانە و ئەم کۆمەڵگەیانە، کۆمەڵگەی کوردەوارییە.
  • تویتێک کە ترامپ هیچکات ناتوانێ بینێرێت تویتێک کە ترامپ هیچکات ناتوانێ بینێرێت
    لە ٨ی ژانویەدا، "تهران تایمز" راپۆرتی دا، کە بەپێی راپۆرتی بەرپرسی بەشی بەڕێوەبەریی ویشکەساڵی و قەیرانەکان لە دامەزراوەی کەشوهەواناسی ئێراندا، "نزیک بە ٩٦ لە سەدی سەرانسەری ناوچەکانی ئێران بەدەست ئاستی جیاوازی ویشکەساڵی درێژەکێشراوەوە دەناڵێنن".
  • خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
    خومەینی لە فتواکەیدا بڕیاری بە هەموو هێزە چەکدارەکانی دا، کە تا کۆتایی هاتنی کێشەی کورد لە کوردستان نەکشێنەوە؛ دوابەدوای ئەم بڕیارە ئایینییە بۆ ڕشتنی خوێنی کورد، کارەساتبارترین قۆناغی شۆڕش لە کوردستان دەستی پێکرد و خەڵک لە شار و گوندی کوردستان کەوتنە بەرپەلاماری هێزە دژی گەلییەکانی ڕێژیم. بە هاتنە ئارای ئەم دۆخەش، گەلی کورد بە ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ناچار بوو بۆ پاراستنی کەرامەت و شەرافەتی نەتەوەکەی و پارێزگاری کردن لە نیشتمانی ئەهورایی کوردان، دەس بۆ چەک ببات و فازی خەباتی چەکداری دەستی پێکرد.
  • ڕاسان و پێشمەرگە ڕاسان و پێشمەرگە
    لە وەڵامی ئەو داوا و چاوەڕوانیەدایە کە پێگەی دروستی پێشمەرگە لە راساندا دەدۆزرێتەوە: ئامادەبوونی پێشمەرگە لە نێو دڵی خەڵک بۆ ورەدان بە خەبات و پاراستنی خەڵک لە ئاگری ڕێژیم؛ ئەمە ئەرکی نوێی پێشمەرگەی سەردەمی راسانە.
  • فەرەیدوون ئەرشەدی: شێعر و هونەری کوردی له ڕۆژهەڵات، بە هەر ڕێباز و شێوە و دەربڕینێکەوە کە بێتە بەرهەم، هونەر و شێعر و ئەدبیاتی مقاومەت و بەرگرییە! فەرەیدوون ئەرشەدی: شێعر و هونەری کوردی له ڕۆژهەڵات، بە هەر ڕێباز و شێوە و دەربڕینێکەوە کە بێتە بەرهەم، هونەر و شێعر و ئەدبیاتی مقاومەت و بەرگرییە!
    هەر تەوژم و تەکانێکی ئەدەبیی، هونەری و هزریی،کاردانەوەیەکی عەقڵانی، ئەخلاقی و جوانیناسانەیە بەرانبەر بە تەکان و تەوژمی کۆمەڵگە، یان لانیکەم ئەو تەوژمە نادیار و شاراوە کە لە ژێر پێستی هەست و نەستی کۆمەڵگە، یا بەشێکی زۆر حەساس و کارای دا، دەژیت و درز دەخاتە پێستی قەتماغەبەستووی ژیانی رۆژانە.
  • مستەفا هیجری: خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەیە مستەفا هیجری: خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەیە
    دەقی وتووێژی رۆژنامەڤان (ئەکرەم ئاڵتوون) لەگەڵ مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات بۆ ئاژانسی "سپوتنیک کوردستان"
  • شەڕی هەمەلایەنەی رێژیم بە دژی ئێمە، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیەکی هەمەلایەنە هەیە شەڕی هەمەلایەنەی رێژیم بە دژی ئێمە، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیەکی هەمەلایەنە هەیە
    لەو ساڵانەی دواییدا رێژیم هەم لەکوردستان و هەم لە دەرەوەی وڵات لە رێگەی چالاکییە سیخورییەکانییەوە خەریکی کۆکردنەوەی زانیاری بووە لە سەر ئوپۆزسیۆن بە گشتی و لە سەر حیزبی دێموکرات بە تایبەتی؛ یەکێک لە سەرەکیترین ئامانجەکانی رێژیم لەو چالاکییانە دەسنیشانکردنی کەسایەتییە چالاکەکانە بۆ ئەوەیکە بە پیلان هەوڵی تێکدانی باڵانسی ئەوان بدات لە بواری سایکۆلۆژییەوە تاکوو نەتوانن هاوسەنگی فیکریی خۆیان ڕابگرن و فوکووسی خۆیان بخەنە سەر بەربەرەکانی لەگەڵ رێژیم.