کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیداری هەیئەتی حیزبی دێمۆكرات لەگەڵ سەرۆكی ئاكادیمیای جیهانی بەرنامەدانان و رۆژنامەنوسێكی نێودەوڵەتیی

16:38 - 26 رەزبەر 2712

كوردستان میدیا: هەیئەتێكی حدك ئێران بە سەرپەرەستی بەڕێز مستەفا هیجری، لە بنكەی پێوەندییەكانی حیزب لە شاری هەولێر پێشوازی لە دكتوور ئالان دیلانی و كارۆڵ پۆرن هوبیر نووسەری كتێبی مەرگی قاسملووی كورد كرد.


بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، لەو دانیشتنەدا سكرتێری حیزب، وێڕای خۆشحاڵی دەربرین لە دیدار لەگەڵ دۆستی دێرینی حیزبی دێمۆكرات كاروڵ پۆرن هۆبیر، لە بارەی كار و پڕۆژەكانی ئەو نووسەرە قسەیان كرد.
لە برگەیەكی دیكەدا باس لە ئەنجامی سەركەوتووانەی دووهەمین كۆنگرەی زانستی كورد لە هەولێر كرا و سكرتێری گشتیی حیزب سەبارەت بەو هەوڵانە سوپاس و دەستخۆشی خۆی پێشكەش بە ئالان دیلانی سەرۆكی ئاكادیمیای جیهانی بەرنامەدانان بۆ تەندروستی كرد.

2463.jpg


بەڕێز مستەفا هیجری لەو پێوەندییەدا كۆمەڵێك پێشنار و بۆچوونی بۆ پڕۆژەكانی داهاتوویان پێشكەش كردن.

لەلایەكی دیكەوە هەیئەتی میوان، پیرۆزبایی سەركەوتنی كۆنگرەی 15هەمی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانیان بە هەیئەتی حیزب راگەیاند و ئەو حیزبەیان وەك هێزی سەرەكیی لە مەیدانی خەباتی كوردستانی ئێران، لەقەڵەم داو، وتیشیان ئەو چاوەڕوانیەی لێ دەكرێ كە ببیتە میحوەری یەكیەتییەكی بەرینی نەتەوەیی و بیروبۆچوونە جیاوازەكان لە دەوری ئاڵای خەباتی كوردایەتی كۆبكاتەوە.