کوردستان میدیا: بارودۆخی ژیانی کرێکاران لە ئێران، بەپێچەوانەی وادە و بەڵێنییەکانی ڕێژیم، بەردەوام لاوازتر بووە، بەچەشنێک کە کرێکاران لە خۆیان بێزار بوون و لەدژی خۆیان دروشم دەدەن.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکانی ڕێژیم، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٦ی ڕێبەندان، کرێکارانی مانگرتووی کارخانەی هێپکۆ لە ئەراک، بە کۆبوونەوە لە نێو شار و درووست کردنی زنجیرەی ئینسانی، لە دەوری گۆڕەپانی ئەسڵی شار، لەهەمبەر نەدانی مووچەی ٧ مانگی ڕابردوویان ئێعترازیان دەربڕی.
بەپێی ئەم هەواڵە، کرێکارانی مانگرتوو، لەدژی ڕێژیم و تەنانەت ژیانی نالەباری خۆیان درووشمیان داوە و وتوویانە: مردن بۆ کرێکار، سڵاو لە زاڵمان!
بەپێی ئەم هەواڵانە ئەم کارخانە، کە پێشتر ٨ هەزار کرێکاری هەبووە، هەنووکە ڕێژەی کرێکارەکانی بۆ کەمتر لە ١٠٠٠ دابەزیوە و بەرێوەبەرانی کارخانەکەش، توانای دابینکردنی مووچەی مانگانەی ئەم کرێکارانەیان نییە.
هاوکات ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٥ی ڕێبەندان، هێزەکانی گاردی تایبەتی رێژیم هێرشیان کردە سەر کرێکارانی ناڕازی نەیشەکەری حەوتتەپە و زیاتر لە ٤٠ کەسیان دەسبەسەر کردن؛ سەندیکای کرێکارانی حەوتتەپە، لە راگەیەندراوێکدا وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە، ئاشکرای کردووە کە تەواوی ئەم کارخانە، بە هێزە ئیتلاعاتییەکان تەنراوە و وەک پادگانێکی سەربازی لێهاتووە.
تاوانی ئەم کرێکارانە کە دەسبەسەر کراون، بریتی بووە لە داواکردنی مافە سینفی و مووچە وەدواکەوتووەکانیان.
دوابەدوای ئەم ڕووداوانە، ٣ سەندیکای کرێکاری کرێکارانی ئۆتوبوسڕانی تاران، کرێکارانی نەیشەکەری حەوتتەپە و یەکیەتیی خانەنشینکراوان ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە و وێڕای باس کردن لە هەڵاواردنە جنسیەتی و مەزهەبی و نەتەوەییەکان، بەتایبەت لە بیاڤی کاردا، ڕەخنەیان لە ڕەوتی نوێی دەسبەسەرکردنەکان گرتووە و داوایان کردووە، کە لانیکەمی مووچەی کرێکاران، بۆ ساڵی داهاتوو کەمتر لە ٥ میلیۆن تمەن نەبێت.
بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵانە هاوکاتە لەگەڵ داخران و مایەپوچ بوونی کارخانەی آریابخاری هەمەدان، کە بووە هۆی بێکار بوونی هەموو کرێکارەکانی.
بەپێی دوایین ئامارە فەرمییەکان، لە ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوییەوە، واتە لەو کاتەوە کە حەسەن ڕوحانی هاتە سەر کار و وادەی چاکسازی لە بیاڤی سەنعەتی دا، ٥١٠٠ یەکەی بەرهەمهێنەر و سەنعەتی لە ئێراندا داخران کە لانیکەم ٣٠ کارخانەی بەناوبانگ و بەئەزموون و خاوەن پێشینەیان تێدایە.