کوردستان میدیا: سەرکۆماری پێشووی ڕێژیم، ڕاگەیندراوێکی بە دژی هێزی بەناو دادوەریی ڕێژیم بڵاو کردەوە.
مەحموود ئەحمەدینژاد، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٦ی ڕێبەندان، لە ماڵپەڕی دولت بهار ڕاگەیندراوێک بە دژی هێزی بەناو دادوەری بڵاو کردەوە و باسی لەوە کردووە، کە دەزگای قەزایی بووەتە بناغەی سەرەکیی زوڵم بە دژی خەڵکی ئێران.
لەو ڕاگەیندراوەدا، ئەحمەدینژاد وتوویەتی: ئەو کەسانەی ئارەزووی ڕێبەری و سەرکۆماری داهاتوویان هەیە و پێیان خۆشە کە بارودۆخەکە هەروا بمێنێت، خەیاڵی خاویان هەیە، کە بە لابردنی ئێمە ڕێگەیان خۆش دەبێت.
ناوبراو هێزی بەناو دادوەریی بەوە تاوانبار کردووە، کە هێرش دەکاتە سەر چالاکانی میدیایی و لایەنگرەکانی ئەو و بە شێوەی نایاسایی بەبێ ئاگادارکردنەوە و بانگهێشت کردن، لە ناکاو دەسبەسەریان دەکات.
ئەم ڕاگەیندراوەی ئەحمەدینژاد، سەبارەت بە ململانێیەکانی تاقمی خۆی و براکانی لاریجانییە، کە زۆر جار یەکتریان تاوانبار کردووە و هەڕەشەی ڕوونکردنەوە و بەڵگەیان لەسەر گەندەڵییەکانی یەکتر کردووە.
ئەم شەڕە، شەڕێکی نێوخۆیی دەسەڵاتدارانی ڕێژیمە، لەم بارەوە ئەحمەدینژاد نامەی بۆ خامنەیی نووسیبوو: کە براکانی لاریجانی زەربە لە بەرژەوەندی نیزام دەدن و لە لایەک تریشەوە لاریجانییەکان بەدەنگ هاتن و وای لێ هات که خامنەیی لە بەرانبەر هەردوو لایەن دژکردەوەی پیشان دا.