کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی سوئێد

21:39 - 17 رێبەندان 2717

کوردستان میدیا: شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوئێد، سەردانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان لە شاری ستۆکهۆڵم کرد.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٦ی ڕێبەندانی ١٣٩٦ی هەتاوی، شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوئێد بە سەرپەرەستی ئەمیر سوڵتانی نوێنەری پەیوەندییە کوردستانییەکانی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی سوئێد، سەردانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان لە ستۆکهۆڵم کرد و لە لایەن نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەختیار بێردمان پێشوازییان لێ کرا.

لەو دیدارەدا هەر دوو لایەن پرس و ڕایان لە بارەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سوئێد و هەروەها کاروباری کوردەکانی دانیشتووی وڵاتی سوئێد لەگەڵ کۆنسوولی هەرێمی کوردستان لەو وڵاتەدا تاوتوێ کرد.

لەم دیدارەدا، ئەو باسانەی خوارەوە لەگەڵ نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا:

ـ پەیوەندییەکانی باشووری کوردستان لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی لە بەغداد و کێشەی کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان.

ـ باسێکی تێروتەسەل لە بارەی دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی تێرۆریستی ئیسلامیی ئێران لە کوردستان و عێراق بەگشتی.

ـ کێشەی سنوورەکانی هەرێم لەگەڵ ئێران و گرتن و کوشتنی کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد بە دەستی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

هەروەها باسێکی گرینگ لەمەر پیلانی دژی گەلیانە و هەوڵەکانی ئەم دواییانەی ڕێژیمی ئێران بە هۆی چەند تاقمێکی گێرەشێوێن بۆ سەر حیزبی دێموکراتیان هێنایە بەرباس.

لەکۆتاییدا نوێنەری هەرێمی کوردستان سپاسی شاندی حیزبی دێموکراتی کرد و دوو لایەن پێداگریان لەسەر گرینگیدان بە پەیوەندییەکانی نێوانیاندا کرد.