کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گوشاری نوێی ڕێژیم بۆ خەڵکی کوردستان

14:29 - 18 رێبەندان 2717

کوردستان میدیا: ڕێژیم لە هەوڵێکی نەزۆکی نوێدا، دەیهەوێ بە زۆرەملی لایەنگر بۆ خۆی درووست بکات.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا؛ دوێنێ سێشەممە ڕێکەوتی ١٦ی ڕێبەندان، هێزە دژی‌گەلییەکانی ڕێژیم لە شاری سەردەشت، ‌خەڵکیان ناچار کردووە بۆ رێزگرتن لە ٢٢ی ڕێبەندان، ئاڵای ڕێژیم لە سەر ماڵەکانیان هەڵکەن.

هەروەها گووشاریان خستۆتە سەر دووکاندارەکان کە دەبێ تا کۆتایی هاتنی دەیەی بەناو فجر، پوستێری تایبەتی ٢٢ی رێبەندان(بهمن) لە پەنجەرە یا‌ن دەرکەی ‌‌دووکانەکانیان بدەن.

هەواڵنێری کوردستان میدیا لەمبارەوە ئاشکرای کردووە،کاتێک چەکدارانی رێژیم پووستێریان بردووەتە لای یەکێک لە دوکاندارەکان، خاوەن دووکانەکە پێی گووتوون جێگەم‌ نییە تا هەڵیواسم، کە لە وەڵامدا مەئمورەکان پێیان ڕاگەیاندووە: دەبێ هەر ‌لێیدەی ئەگینا دوای نیو ساعەتی دیکە ئیدارەی ئەماکن‌ دێت بۆ چاودێری، ئەگەر پووستێر بە دووکانەکەتەوە نەبێ جەریمە دەکرێی.

ئەم هەوڵە نەزۆکەی ڕێژیم لە کاتێکدایە کە کۆڵەکەکانی دەسەڵات بەتایبەت لە کوردستان کەوتوونەتە لەرزین و ترس هەموو قوژبنەکانی دەسەڵاتی تەنیوەتەوە.