کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەرکردنی پیاوێکی بەساڵاچوو لە نەخۆشخانە بەهۆی نەبوونی پارە

14:57 - 18 رێبەندان 2717

کوردستان میدیا: پیاوێکی بەساڵاچووی ئەفغانی بەهۆی نەبوونی پارە، نەشتەرگەری بۆ نەکرا و لە نەخۆشخانەش دەرکرا.

ئەندامێکی کۆمیسیۆنی بێهداشت و دەرمانی مەجلیسی ڕێژیم، ئاشکرای کرد: لە ڕۆژانی رابردوودا لە نەخۆشخانەی ٧ی تیری شاری ڕەی، پیاوێکی بەساڵاچوو کە توانای بینینیشی لە دەس دابوو، تووشی ڕووداوێک دەبێت و ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت و پێویستی بە نەشتەرگەری دەبێ، بەڵام بەهۆی ئەوەیکە توانای دابین کردنی پارەی نەخۆشخانەی نەبووە، لەم ناوەندە دەرمانییە دەردەکرێت.

بەپێی ئەم هەواڵە تێچووی نەشتەرگەری ئەم کەسە تەنیا ٧ میلیۆن تمەن بووە.

هۆمایوون هاشمی هەروەها گووتوویەتی: ئەمە یەکەمجار نییە کە حاڵەتی لەم چەشنە دێتە پێش؛ ساڵی ڕابردووش کچێکی ١٢ ساڵان کە بەهۆی نەخۆشی جەرگ، ڕەوانەی نەخۆشخانەی نمازی لە شیراز کرا کە بەهۆی ئەفغانی بوونی، نەشتەرگەری بۆ نەکرا و لەکۆتاییشدا گیانی لە دەستدا.