کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێکۆردە نوێیە جیهانییەکانی ئێران

15:15 - 18 رێبەندان 2717

کوردستان میدیا: ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی چەندین ڕێکۆردی نوێی جیهانی تۆمار کرد.

هەواڵدەریی رتبەآنلاین ئاشکرای کردووە پلەی وڵاتی ئێران لە بواری گەیاندنی زانیاری لە نێو ١٠٢ وڵاتی جیهان بریتییە لە ٩٩؛ واتە ٣ پلە پێش کۆتایی.

هەر لەمبارەوە رتبەآنلاین ئاشکرای کردووە کە ئێران لە ئاستی ناوچەییشدا پلەیەکی زۆر نزمی هەیە و لە پاش وڵاتانێکی وەک تونس، میسر، لوبنان، ئۆردۆن و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی جێی گرتووە.

ئەم سەرچاوە لە نموودارێکی دیکەدا باس لەوە دەکات کە ئێران لە بواری گەشەدان بە دێموکراسی، لە نێو ١٦٧ وڵاتی جیهان، پلەی ١٥٠ی هەیە کە تەنیا وڵاتانێکی وەک سوریە، چاد، کۆرەی باکور و کۆنگۆ، دۆخێکی شپرزەتریان لە ئێران هەیە.

لە بواری ئازادی ئابووریشدا، ئێران لە نێو ١٤ وڵاتی ناوچە، پلەی ١٣ و لە نێو ١٨٠ وڵاتی جیهان، پلەی ١٥٦ی بۆ خۆی دەستەبەر کردووە؛ ئەمەش لە کاتێکدایە کە، دۆخی وڵاتانێکی وەک قەتەر و عەرەبستان و ئیمارات زۆر لە ئێران باشترە.

لەباری سپیکردنەوەی پارەش، ئێران بەپێی پێوەرە جیهانییەکان، پلەی یەکەمی هەیە و وەک مەترسیدارترین وڵاتی جیهان بە ئەژمار دێت.