کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حیزبی دێموکرات و یەکگرتووی ئیسلامی کۆ بوونەوە

15:47 - 18 رێبەندان 2717

کوردستان میدیا: حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی ٢٤ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی سەردانی ڕێبەرایەتی ئەو حیزبەی کرد.

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٧ی ڕێبەندانی ١٣٩٦ی هەتاوی، شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستیی محەممەد نەزیف قادری ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات سەردانی یەکگرتووی ئیسلامییان لە شاری هەولێر کرد و لە لایەن سەلاحەدین محەممەد بەهادین ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو پێشوازیان لێ کرا.

لەو سەردانەدا قادری پیرۆزبایی حیزبی دێموکراتی بە بۆنەی ٢٤ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی یەکگرتووی ئیسلامی پێشکەشی ئەو حیزبە کرد و هیوای سەرکەوتنی لە کارەکانیان بۆ خزمەت زیاتر بە خەڵکی کوردستان بۆ بە ئاوات خواست.

لەو سەردانەدا شاندی حیزب لە بارەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، زانیاریی پێویستی پێشکەشی مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهادین کرد.

یەکگرتووی ئیسلامی لە ساڵی ۱۹۹٤زایینیدا دامەزراوە و حیزبێکی میانەڕەوی ئیسلامی لە باشووری کوردستانە.