کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فیلمی دەرهێنەرێکی کورد لە فستیڤاڵی ٢٠١٨ی فیلمی برلین پیشان دەدرێت

16:04 - 18 رێبەندان 2717

کوردستان میدیا: دەرهێنەرێکی کوردی کرماشان، بە فیلمێک لە فستیڤاڵی ٢٠١٨ی برلین بەشداری دەکات.

٦٨ـەمین خول لە فستیڤاڵی فیلمی برلین لە ٢٦ی ڕێبەندان تا ٦ی ڕەشەممەی ١٣٩٦ی هەتاوی، بە بەشداری کردنی ٤٠٠ بەرهەم لە سەرانسەری جیهان بەڕێوە دەچێت و شەهرام موکری دەرهێنەری کورد، خەڵکی شاری کرماشان بە فیلمی هجوم لە بەشی چشم انداز بەشداری دەکات.

شەهرام موکری، سناریونووس و دەرهێنەری سینەمایی، لەدایکبووی شاری کرماشانە و ماسی و پشیلە، تۆفان، ئاندووسی، ئەشکان و ... بەشێک لە بەرهەمەکانی ئەو دەرهێنەرە کوردەن. کە ماسی و پشیلەکەی لە فستیڤاڵی ڤنیز لە ساڵی ٢٠١٣ خەڵاتی تایبەتی وەرگرتووە.