کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نەرمشی قارەمانانەی ڕێژیمی ئێران شێوازێکی دیکەی بەخۆیەوە گرت

14:52 - 20 رێبەندان 2717

کوردستان میدیا: نەرمشی قارەمانانەی ڕێژیمی ئێران ڕوو لە ڕۆژئاوا ڕەهەندێکی دیکەی بەخۆیەوە گرتووە ئەمجارە باس لە گفتوگۆ لە سەر بابەتەکانی دیکە لەگەڵ ڕۆژئاوا دەکەن.

هەواڵدەریی ڕۆیتێرز لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە که عەباس عەراقچی ڕوو لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی گوتوویەتی: کار بکەن بۆ سەرکەوتنی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە ئینجا قسە لەسەر بابەتەکانی دیکە دەکەین.

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕیژیمی ئێران عەباس عەراقچی: باسی لەوەش کردووە، پێویستە ل ەسەر ئەمەریکا و هاوپەیمانە ئورووپاییەکانی گرەنتی سەرکەوتنی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە بکەن کە لە ساڵی ٢٠١٥دا واژۆ کراوە، ئینجا بێن داوای گفتوگۆکردن لە سەر بابەتەکانی دیکە وەکو دەستێوەردانەکانی ئیران لە ناوچەکەدا و بەرنامە موشەکییە باڵیستیکییەکەیان بکەن.

عەراقچی ئاماژەی بەوەش کردووە، ئێستا داوا لە ئێران دەکەن بچێتە گفتوگۆوە سەبارەت بە بابەتی دیکە، وەڵامەکەمان ڕوونە، کاربکەن بۆ سەرکەوتنی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە ئێنجا قسە لەسەر بابەتی دیکە دەکەین.

ئەو بەرپرسەی ڕێژیمی ئێران بە ڕاشکاوی گوتوویەتی، سیاسەتی ئامریکا بەرامبەر ئێران ڕووخێنەرە و مەرجەکانی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی پێشێل کردووە کە لە نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهاندا لە ساڵی ٢٠١٥دا واژۆ کرا.

بە مەبەستی دەوردانەوەی ئابڵۆقە ئابوورییەکان و ناچار کردنی ئامریکا بە مانەوە لە بەرجام، ڕێبەری رێژیمی ئێران بڕیاری بە چوونەدەرەوەی سپا و ئەرتەش لە کەرتی ئابووری دا و ناوی ئەو بەرنامەیەی ڕێژیم نرمش قهرمانانە لێ نرا.

به هۆی گوشارە ئابوورییەکان و قەیرانی ئێستای ڕێژیمی ئێران لە هەموو بوارەکاندا، بەرپرسانی ئەو ڕێژیمە کە پێشتر دیانگووت ئێمە لە هێچ بوارێکدا جیا لە پرسی ناوکی گفتوگۆ ناکەین، ئێستا بە پێچەوانەی ئیدعاکانیان باس لە گفتوگۆ لە هەموو پرسەکاندا دەکەن.