کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە وڵاتی سوید سیمینارێك بە بۆنەی كۆتایی هاتنی كۆنگرەی ١٥یەمی حیزب ساز كرا

12:29 - 27 رەزبەر 2712

كوردستان میدیا: ئەندامانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران بە هاوكاری كۆمیتەی حیزب لە سوید سیمینارێكیان لەپێوەندی كۆنگرەی ١٥هەم رێك خست.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، سەرەتای كۆبوونەوەكە عەبدوڵڵا عەبدی، بەرپرسی كۆمیتەی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان لە شاری ڤێسترۆس، وتەیەكی لەپێوەندیی كۆنگرەدا پێشكەش بە ئامادە بوان كرد.
پاشان مستەفا زارعی، بەرپرسی كۆمیتەی گشتی حیزبی دێمۆكرات لە وڵاتی سوید، و عەزیز مواردپەرەست سیمینارێكیان لەسەر چۆنییەتی بەڕێوەچوونی كۆنگرەی ١٥ی حیزب بەڕێوەبرد.

2467.jpg


لەو سیمینارەدا تیشك خرایە سەر پڕۆسەی گشتی بەڕێوەچوونی كۆنگرە، و بە وردی بۆ بەشداران دوان.

هەر لەو پێوەندییەدا، خاتوو بەهیە حەیدەری، بەرپرسی بەشی ئاموزشی كومیتەی گشتی حیزب لە سوید، سیمینارێكی لەسەر كاری رێكخراوەیی و پێناسەی رێكخراوی چالاك و كاریگەر و هەروەها پێناسەی پێكهاتە گشتییەكانی رێكخراو پێشكەش بە ئامادەبووان كرد.