کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەرزشوانێکی کورد پلەی یەکەمی بەدەست هێنا

15:10 - 21 رێبەندان 2717

کوردستان میدیا: وەرزشوانێکی خەڵکی شاری مەهاباد، لە کێبڕکێی سوپر فایتدا پلەی یەکەمی لە ئاستی ئێران بەدەست هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بێهزاد خزری وەرزشوانی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد لە کێبڕکێی سوپر فایتدا توانی پلەی یەکەم لە ئاستی ئێران بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

هەواڵنێری کوردستان میدیا لەوبارەوە ڕایگەیاندووە: کێبڕکێی سوپر فایت، کێبڕکێیەکی حرفەاییە که لە ٥ ڕاندی دوو خولەکی واتە سەرجەم ١٠ خولەک بێ پسانەوە، بەڕێوە دەچێت.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا ڕایگەیاند، ئەمە یەکەم جارە لە ئاستی ئێراندا ئەم کێبڕکێیە بەڕێوە دەچێت و لە شاری مەهاباد سێ کەس بەشدارییان کردووە کە هەر سێ وەرزشوانەکە پلەیان بەدەست هێناوە.

لەو کێبڕکێیەدا کە لە شاری شوش بەڕێوەچووە، بێهزاد خزری وەرزشوانی کورد له کێشی ٦٥ کیلۆدا توانی پلەی یەکەم و لە کێشی قورسدا شارام ناسوتی پلەی یەکەم و سامان مستەفا زادە پلەی سێهەمی بەدەست هێنا.