کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران دەستی لە مووشەکە ژەهراوییەکانی سوریەدا هەبووە

20:03 - 21 رێبەندان 2717

کوردستان میدیا: کۆمپانیایەکی ئاڵمانی ڕایگەیاندووە کە ئەو ماددە ژەهراوییانەی کە لە مووشەکەکانی سوریە بۆ کوشتنی خەڵک بەکار هاتووە، بە ئێران فرۆشراوە.

دوای ئەوەیکە ڕێژیمی بەشار ئەسەد، مووشەکی کیمیایی به دژی خەڵکی سێڤیل بەکار هێنا و زۆر کەس گیانیان لەدەستدا، زۆر وڵات و ڕێکخراوی جیهانی وەدەنگ هاتن و دەستیان کرد بە لێکۆڵینەوە لەسەر مووشەکەکان و بەکارهێنانی ماددەی کیمیایی لە مووشەکەکان و دەرکەوتووە کە ئەو ماددە ژەهراوییە ساز کراوی ئاڵمانە.

دوای بڵاوبوونی ئەو هەواڵە، کۆمپانیای کرمپل کە لە باشووری ئاڵمانە و ئەو ماددە کیمیاییەی درووست کردووە، ڕایگەیاندووە: ماددەی کیمیایی گازی کولور چەندین جار لە لایەن ئەو کۆمپانیاوە بە ئێران فرۆشراوە لێکۆڵینەوەکانیش نیشان دەدەن کە ماددەیپرس اسپان لەو مووشەکانە بەکار هاتووە کە چەندین جار ، ئەو ماددە کیمیاییەی به بازرگانانی ئێرانی فرۆشراوە.

لێکۆڵینەوەکان لەسەر مووشەکەکانی ڕێژیمی سوریە لە لایەن چەندین وڵاتی ئوروپایی و ئیسرائیل و هەروەها لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەردەوامە و باس لەوە دەکرێت کە مووشەکەکان ساز کراوی ئێرانن کە دراوە به سوریە.

ئەمە یەکەمجار نییە کە ڕێژیمی ئێران بەوە تاوانبار دەکرێت، چەک و تەقەمەنی و ماددەی کیمییایی داوە بە سوریە و گرووپە تێرۆریستییەکان لە ناوچەدا و زۆر بەڵگە کەوتووەتە دەستی ئەو وڵاتانەی کە لەبارەی چالاکی مووشەکیی ڕێژیمی ئێران لێکۆڵینەوە دەکەن.