کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نەخۆشخانەکانی ئێران سیستمی پاراستنیان نییه

15:18 - 22 رێبەندان 2717

کوردستان میدیا: بەرپرسێکی ئاگرکوژێنەوەی تاران ئاشکرای کردوووە، کە ٨٠ لەسەدی نەخۆشخانەکانی تاران ئەیمەنییان نییە.

مەحموود قەدیری جێگری ناوەندی ئاگرکوژێنەوە و خزمەتگوزارییە ئەیمەنییەکانی شاری تاران، لە لێدوانێکدا بڵاوی کردۆتەوە کە ٨٠ لەسەدی نەخۆشخانەکانی تاران سیستمی پاراستنیان نییە.

ئەو بەرپرسەی ڕێژیمی ئێران، باسی لەوەش کردووە، زیاتر لە ٥ هەزار بینای دەوڵەتی لە تاران بە نائیمەن ناسراون، بەڵام بەڕێوەبەرانی دەوڵەتی هیچ ئاوڕێک لەو کێشەیە نادەنەوە و باوەڕیان بەوە نییە کە ئەو بابەتە مەترسییە.

ناوبراو لەو بارەوە وتوویەتی: یاساکانی تایبەت بە ئەیمەنی و خانووبەرەسازی لە ئێراندا کۆنن و دەبێ پێداچوونەوەیان تێدا بکرێت.

بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران پێشتریش باسیان لەوە کردبوو، کە زۆربەی نەخۆشخانەکانی ئێران زیاتر لە ٥٠ ساڵ لە سازکردنیان تێ دەپەڕێت و لە پێداویستییەکان بۆ خزمەتگوزاری بۆ نەخۆشییەکان بێبەشن.