کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نیگاركێشێكی كورد لە پێشانگایەكدا وێنەی لادێیەكانی كوردستان دەخاتە روو

15:06 - 27 رەزبەر 2712

كوردستان میدیا: شێوەكارێكی كوردستانی ئێران لە پێشانگایەكی نیگاركێشیدا كەش ودۆخی لادێیەكانی كوردستان پیشان دەدات.

بڕیارە سەیوان سەعیدیان رێكەوتی ٢٩‌ی رەزبەر پێشانگایەكی تایبەت بە لادێەكانی كوردستان لە پاركی شانەدەر لە شاری هەولێر بەڕێوە ببات.

ئەو نیگار كێشە كوردە بە ماڵپەڕی پەیامنیری راگەیاندووە، ئەو پێشانگایە سێ‌ قۆناغ لە خۆ دەگرێ، قۆناغی یەكەمی لە شاری تاران بەڕێوە چووە و دووهەم لە زانكۆی هونەرە جوانەكان لە سلێمانی و قۆناغی سێهەمیش كە بەرهەمی ئەمساڵن ماوەیەكی دیكە بەڕێوە دەچێت.

سەیوان سەعیدان خەڵكی شاری پیرانشارە و ساڵی ٢٠٠٣وڵاتی ئێرانی بەجێهێشت و لە حاڵی حازردا لە هەرێمی كوردستان سەرقاڵی چالاكی لە بواری نیگاركێشی دایە.