کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەم بوونی هەزار لەسەدی هاوسەنگیی بازرگانیی ئێران

14:50 - 23 رێبەندان 2717

کوردستان میدیا: ئامارە بازرگانییەکانی ئێران، لە ٩ مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا، باس لە کەمبوونی هەزار لەسەدی هاوسەنگیی بازرگانیی لەو وڵاتە دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی حکوومەتی ئیسنا، شتومەکی غەیرە نەوتیی ئێران، لە ٩ مانگی سەرەتای ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی، هاوسەنگیی نەرێنییان گەیشتووەتە ٥ میلیارد و ٩٣٠ میلیون دۆلار و لە ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی هاوسەنگیی ئەرێنییان ٦٥٨ میلیۆن دۆلار بووە، کە کەمبوونی هەزار لەسەدی هاوسەنگیی بازرگانیی ئێران پیشان دەدات.

هاوسەنگیی بازرگانیی ئێران بە بەردەوامی ڕوو لە کەمبوون دەکات و بە بەراوردی هاوسەنگیی بازرگانیی شەش مانگی سەرەتای ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی، لەگەڵ شەش مانگی سەرەتای ساڵی ڕابردوو، دەری دەخات کە ٣ میلیارد و ٥٥ میلیۆن دۆلار، واتە ٤٩٦ لەسەد دابەزیوە.

لە بەشی هەناردەکردنیشدا، ڕێژیمی ئێران بەپێی داڕشتنی بەرنامەکانی بۆ ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی، داینابوو کە ٥٥ میلیارد دۆلار هەناردەی هەبێت، بەڵام تەنیا توانیویەتی ٣٧ میلیارد دۆلار لەو ڕێژەیە هەناردە بکات.

بە هۆی گەندەڵی و نەبوونی بەرنامەی تایبەتی ئابووری لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە و لە لایەکی دیکەشەوە گوشارە جیهانییەکان و گەمارۆوەکان، بارودۆخی ئابووریی ئێران ڕۆژ بە ڕۆژ ڕووی لە خراپ بوونە و داڕمانی بناغە ئابوورییەکان نزیک دەبێتەوە.