کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مەتیس: ئێران هۆکاری هەموو کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستە

14:33 - 24 رێبەندان 2717

کوردستان میدیا: وەزیری بەرگریی ئامریکا، ڕایگەیاندووە کە ئێران هۆکاری سەرەکی هەموو کێشە و گرفتەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستە.

جەیمز مەتیس، وەزیری بەرگریی ئامریکا، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٢ی فێبریەی ٢٠١٨ی زایینی، باسی لەوە کردووە کە ڕێژیمی ئێران لە پشت هەموو کێشەکانی ناوچەکەیە و وتوویەتی، لە هەر شوێنیکی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست کێشەیەک هەبێت، ڕێژیمی ئێرانیش لەوێ دەبیندرێت.

جەیمز مەتیس، باسی لەوە کردووە کە، مافی خۆمانە لە بەرامبەر مەترسییەکاندا بەرگری لە خۆمان بکەین؛ ئاماژەی بە ڕۆڵی هاوپەیمانەکانی لە سوریەش کردووە و وتوویەتی: وڵامی هێرش بۆ سەر ناوەندەکانی هاوپەیمانانی ئامریکا وڵامێکی گونجاو بوو.

ڕێژیمی ئێران بە دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتانی ناوچەکە و پاڵپشتی کردن لە تێرۆریزم، هۆکاری سەرەکی ئاژاوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوینه و بە بەردەوامی وڵاتانی ناوچە، ئەو ڕێژیمە بە ئاژاوەنانەوە و خۆڵقینەری شەڕ، تاوانبار دەکەن.