کوردستان میدیا: حکومەتی بریتانیا، نیگەرانی خۆی لەهەمبەر رۆڵی ئێران لە شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی سنووری ئیسرائیل و سووریە، لە چەند رۆژی ڕابردوودا، دەربڕی.
بوریس جانسۆن، وەزیری کاروباری دەرەوەی بریتانیا، رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی ڕێبەندانی ١٣٩٦ی هەتاوی، ڕایگەیاندووە: لەو بارەوە کە ڕێژیمی ئێران رەوتی ئاشتی لە سووریە بە جیددی ناگرێت، ئێمەی نیگەرانین.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە: ئێمە داواکارین کە رووسیە هەموو هەوڵی خۆی بخاتە گەڕ و گوشار بخاتە سەر ڕێژیمی سووریە و هاوپەیمانەکانی تاکوو چالاکییە شەڕخوازانە و دنەدەرانەکانیان کەم بکەنەوە و بوار بۆ ڕێگەچارەی سیاسی و دیپلۆماسی لەمەڕ کێشەکانی سووریە بخۆلقێنێت.
ڕۆژی شهممه ڕیکەوتی ٢١ی بەفرانبار، ئەرتەشی ئیسرائیل فڕۆكهیهكی بێفڕۆكهوانی ڕێژیمی ئێرانیان خسته خوارهوه کە سنووری ئەو وڵاتەی بەزاندبوو؛ هەروەها لە پەرچەکردارێکدا چهند بنكهیهكی ئێرانی له نێو خاكی سووریەدا بۆردمان كرد.