کوردستان میدیا: كه‌ژاڵ محه‌ممه‌دی نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، له ڕۆژهه‌ڵاتی کانادا، له‌گه‌ڵ پارلەمانتار زیاد ئه‌بولته‌یف کۆ بوویەوە.
ڕۆژی سێشه‌ممه، ڕێکەوتی ٢٣ی ڕێبەندانی ١٣٩٦ی هەتاوی، كه‌ژاڵ محه‌ممه‌دی نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، له ڕۆژهه‌ڵاتی کانادا، له‌گه‌ڵ پارلەمانتار زیاد ئه‌بولته‌یف، ئەندام پارلەمان لە حیزبی کۆ‌نسێروا‌تیڤ، ئه‌ندام له کۆمیتەی هەمیشەیی کاروباری دەرەوە و گەشەپێدانی نێونەتەوەیی له پارلەمانی کانادا و ئه‌ندام له ده‌سته‌ی هاوڕێیانی كورد له پارلەمانی کانادا، له ده‌فته‌ری سه‌ره‌كیی ئه‌بولته‌یف كۆ بوویه‌وه.
نێوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وەكه بریتی بوون:
ـ باسێكی كورت له سه‌ر مێژووی كورد و دابه‌شبوونی به سه‌ر چوار ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی عه‌ره‌ب، تورک و فارس.
ـ سیاسه‌تی هه‌ڵاواردن و ژینۆسایدی كه‌لتووری، نه‌ته‌وه‌یی، زمانی و ئایینی له لایه‌ن داگیركه‌رانی كوردستانەوە.
ـ فەرمانی جیهادی خومه‌ینی و كوشتاری ١٩٧٩ لە كوردستان.
ـ سیاسه‌تی هه‌ڵاواردنی كه‌مینە نه‌ته‌وه‌كان و كه‌مینه ئایینه‌كان له چوارچێوه‌ی ئێران‌دا.
ـ سیاسه‌تی په‌ره‌پێدان و پاڵپشتی له تێرۆریزمی نێوده‌وڵه‌تی.
ـ شه‌هیدكردنی ڕێبه‌رانی كورد له ئورووپا.
ـ باسێک له سه‌ر دوایین خۆپیشاندانه‌كانی گه‌لانی ئێران و داوای گۆڕینی ڕێژیمی ئێران.
ـ پێویستیی پاڵپشتی له گه‌لانی ئێران له خه‌باتیان بۆ ڕزگاری له ده‌ست ڕێژیمی مه‌لاكانی تاران.
ـ باسێک له سه‌ر حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و خه‌بات بۆ ئازادی و دێموكراسی.
ـ ڕێکخستنی تەشکیلاتی و سازماندانی خەڵک له نێوخۆ و په‌ره‌پێدانی ڕاسان چه‌ند باسێكی دیكه‌ی پێوه‌ندیدار به كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له كانادا و پێویستی ڕێكخستن و كار و چالاكی زیاتر بۆ ناساندنی مه‌سه‌له‌ی كورد.
ـ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌ركی ئه‌وان به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی كورد، كه ١٠٠ ساڵه به هۆی دابه‌شبوونی كوردستان ده‌چه‌وسێنه‌وه.
ـ توركیه و هێرشی ئەو دەوڵەتە بۆ سه‌ر عه‌فرین.
ـ ڕێفرا‌ندۆمی هەرێمی كوردستان و ئە‌نجامه‌كانی.
ـ سیاسه‌تی دووباره به عه‌ره‌ب كردنی كه‌ركووک و ڕۆڵی میلیشیا شێعه‌كانی سه‌ر به مه‌لاكانی تاران.
لەو کۆبوونەوەیەدا ئه‌بولته‌یف سپاسی نوێنه‌ری حیزبی كرد، بۆ زانیارییه‌كانی و به نوێنه‌ری حیزبی ڕاگه‌یاند، كه ئه‌و لە چاوپێكه‌وتنێکدا له دوای ڕێفرا‌ندۆمی باشووری كوردستان باسی له‌وه كردووه، كه قه‌وڵێک كه ١٠٠ ساڵ پێش به كورده‌كان دراوه، هێشتا جێبه‌جێ نه‌كراوه و ئه‌و وه‌ک ئه‌ندام پارلەمانێک و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی هاوڕێیانی كوردستان له پا‌رله‌مانی کانادا له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌یه كه ده‌بێ دنیای ده‌ره‌وه پاڵپشتی كورده‌كان بن.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كرد، كه ئه‌وان له ئێسته‌دا له ده‌سته‌ی هاوڕێیانی كورد، له پا‌رله‌مانی كانادا به سه‌رپه‌ره‌ستی ده‌سته‌كه، واتا ڕێزدار تام كمچ خه‌ریكی زانیاری كۆكردنه‌وه له‌سه‌ر كورده‌كان له كانا‌دان و ده‌یانه‌وێ داتا به‌یسێكیان له‌سه‌ر كورده‌كان له كانادا هه‌بێ.
ئه‌بولته‌یف هه‌روه‌ها باسیشی له‌وه كرد، كه ڕێژیمی ئێران ده‌ڕووخێت و ئه‌وان پاڵپشتی گه‌لانی ئێرانن.