کوردستان میدیا: ئەرتەشی نیشتمانیی یەمەن، توانی کۆگایەکی مووشەکی دوورهاوێژی حووسییەکان ببینێتەوە و دەستیان بەسەردا بگرێت.
ئەرتەشی یەمەن، کاتی ڕزگار کردنی شاری حەیس لە دەستی حووسییەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران، توانی دەست بەسەر کۆگای مووشەکەکانیان بگرێت.
سەرلەشکەر ئەحمەد شەلی، ڕایگەیاندووە: کە هێزەکانی توانیویانە پاش دەرکردنی حووسییەکان لە شاری حەیس، دەست بەسەر هەندێک لە مووشەکە دوورهاوێژەکانیان بگرن.
ناوبراو لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆیدا لەو بارەوە نووسیویە: ئەو مووشەکانە بریتی بوون لە ٦ مووشەکی ٥٠٠ کیلۆگرەمی و ٥ مووشەکی ٢٠٠ کیلۆگرەمی.
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٢ی فوریەی ٢٠١٨ی زایینی، وتەبێژی هاوپەیمانەتی عەرەبی بۆ شەڕی یەمەن، ڕایگەیاندبوو: هەتاکو ئێستا میلیشیا حووسییەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران ٩٥ مووشەکی بالستیکییان بەرەو عەرەبستان هاویشتووە و زۆر جاریش تانکرەکانی گواستنەوەی سووتەمەنی و سامانە گشتییەکانی خەڵکی یەمەنیان کردووەتە ئامانج.