کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٥ زیندانی سیاسیی كورد بۆ شوێنێكی نادیار راگوێزران

14:28 - 28 رەزبەر 2712

كوردستان میدیا: پێنج زیندانیی سیاسیی كورد ماوەی ٧ رۆژ لەمەوبەر لە گرتووخانەی شاری ورمێ‌‌وە بۆ شوێنێكی نادیار بردراون.

یووسف كاكەمەمی، عەلی ئەحمەد سلێمان، ئەحمەد تەمۆیی، بیژەن بادوزادە و مستەفا عەلی ئەحمەد لەلایەن حفازەتی زیندانی ورمێ‌ بانگهێشت و ماوەی یەك حەفتەیە چارەنووسیان نادیارە.

بەپێی هەواڵی كەمپەینی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ، ئەو چەند هاووڵاتییە پێشتریش لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات و حفازەتی زیندانی رێژێم لە ورمێ، خراونەتە ژێر زەخت و گوشارەوە.

حوكمی ٤ كەسیان بەم شێوەیە، ئەحمەد تەمۆیی ١٥ ساڵ ـ عەلی ئەحمەد سلێمان ٥ ساڵ ـ مستەفا عەلی ئەحمەد ( هاووڵاتیی سووریە) ١٠ ساڵ و یووسف كاكە مەمی بە ٧ ساڵ زیندان.

هەر لەو پێوەندییەدا جەهانگیر ( بیژەن) بادوزادەش بە تاوانی محاربە بە حەبسی هەتاهەتایی لەلایەن دادگای ئینقلابی رێژیم لە ورمێ‌ حوكم دراوە.