کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

منداڵێکی ١٥ ساڵە بە ٥ ساڵ زیندان مەحکوم کرا

13:44 - 29 رێبەندان 2717

کوردستان میدیا: بەتۆمەتی هێنانەخواری ئاڵای ڕێژیم، منداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵ، لە مەلایەر حوکمی زیندانی بەسەردا سەپا.

بەناونوێنەری مەلایەر لە مەجلیسی ڕێژیم ئاشکرای کرد، لە کاتی سەردانی بۆ زیندانی ناوەندیی هەمەدان، چاوی بە منداڵێکی کەم تەمەن کەوتووە کە بە تۆمەتی هێنانەخواری ئاڵای ڕێژیم، لەلایەن دادگای سەرەتاییەوە، حوکمی ٥ ساڵ زیندانی بۆ بڕاوەتەوە.

محەممەد کازمی وتوویەتی: تۆمەتبار بەرامبەر بەم حوکمە ناڕەزایەتی دەربڕیوە و پەروەندەکەی ڕادەستی دادگای پێداچوونەوە کراوە.

لە ماوەی ئێعترازەکانی ئەم دواییانە لە شارەکانی ئێراندا، زیاتر لە ٥ هەزار کەس دەسبەسەر کران، کە بەشێکی بەرچاویان منداڵانی کەم تەمەنی ژێر ١٨ ساڵن؛ ئەمەش لەکاتێکدایە کە بەپێی کۆنوانسیۆنەکانی مافی منداڵان و مافەکانی مرۆڤ، گرتن و زیندانی کردن و سەپاندنی حوکمی ناڕەوای لەم چەشنە بەسەر منداڵان، بەپێچەوانەی یاسا و ڕێسا نێونەتەوەییەکانە.