کوردستان میدیا: لە پەراوێزی دانیشتنی کۆنفرانسی مونیخدا، دیپلۆماتە ئۆرووپاییەکان، نوێنەری ئێرانیان بە نسبەت رێگاچارەی مانەوە و بەردەوامبوون لەسەر ڕێککەوتننامەی بەرجام، ئاگادار کردووەتەوە.
دیپلۆماتە ئۆرووپاییەکان، کشانەوە و وازهێنانی ڕێژیمی ئێران لە دەستێوەردان و ئاژاوەنانەوە لە وڵاتانی وەک سووریە و یەمەن و لوبنان و ... هتد، بە تەنیا رێگاچارەی مانەوە و بەردەوامی لە ڕێککەوتننامەی بەرجام دەزانن.
لە پەراوێزی کۆنفرانسی مونیخدا، دیپلۆماتکارانی ئۆرووپایی دانیشتنێکیان لەگەڵ نوێنەری کۆماری ئیسلامی ، عەباس عێراقچی، جێگری وەزارەتی دەرەوەی ڕێژیمی ئێران هەبووە و ناوبراویان بە نسبەت نیگەرانییەکانی خۆیان لە دەستێوەردانەکان و ئاژاوەگێڕیەکانی ڕێژیمی ئێران لە وڵاتانی ناوچە، بە تایبەت سووریە و یەمەن و لوبنان، ئاگادار کردووەتەوە و ڕایانگەیاندووە کە تەنیا ڕێگاچارەی مانەوە لە بەرجام کشانەوە و وازهێنانی ڕێژیمی ئێرانە لە دنەدان و دەستێوەردان لە وڵاتانی ناوچە.
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکاش هەڕەشەی ئەوەی کردووە کە ئەگەر کۆنگرەی ئامریکا بە هاوکاری ئۆرووپا نەتوانن کەموکوڕیەکانی بەرجام چارەسەر بکەن، یەکلایەنە لەو ڕێککەوتننامەیە دەکشێتەوە.
بەرپرسانی ئامریکایی و ئۆرووپایی، ڕایانگەیاندووە کە بە نسبەت داڕشتنی ڕێککەوتننامەیەکی نوێ کە تەواوکەری ڕێککەوتننامەی بەرجام دەبێت، گروپێکی هاوبەشی کاریان پێک هێناوە.