کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چوار کۆمپانیای تورکیە لە لایەن ئامریکا گەمارۆیان خرایە سەر

15:39 - 2 رەشەمه 2717

کوردستان میدیا: ئامریکا گەمارۆی خستووەتە سەر چوار کۆمپانیای تورکیە کە کەرستەی فڕۆکەیان ناردووە بۆ فڕۆکەوانیماهان.

لە حاڵیکدا کە فڕۆکەوانی ماهانی ڕێژیمی ئێران بە تاوانی گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی بۆ سوریە گەمارۆی خراوەتە سەر، چوارکۆمپانیای تورکیە کە کەرەستەی ئامریکایی تایبەت بە فڕۆکەیان ناردووە بۆ فڕۆکەوانی ماهان، لە لایەن ئامریکاوە گەمارۆیان خرایە سەر و هەڵپەسێردران.

لەو پەیوەندیەدا، میرا ریچاردل، جێگری وەزیری بازرگانی ئامریکا، لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی لەوە کردووە کە سزادانی ئەو چوار کۆمپانیایە، دەرخەری ئەوەیە کە هەر شێوە بازرگانییەک لەگەڵ ئێران کە بە دژی یاساکانی هەناردە کردنی ئامریکا بێت، قەبووڵ ناکرێت و دژکردەوەمان دەبێت.

جێگەی ئاماژەیە کە فڕۆکەوانی ئێران، لە لیستەی گەمارۆکانی ئامریکادایە و تەنیا کۆمپانیای بویینگ لە ساڵی ٢٠١٦ ڕێککەوتننامەیەکی لەگەڵ ئێران واژۆ کردووە بۆ نۆژەن کردنەوەی ناوگانی ئاسمانی ئێران؛ هەرچەند تا ئیستا چارەنووسی ئەو ڕێککەوتنەش نادیارە و بە پێی ڕاپۆرتی سی بی ئێس نیوز، ئەگەری هەڵوشاندنەوی هەیە کە ڕاستەوخۆ کاریگەریش لەسەر کۆمپانیایئەیرباس دادەنێت.