کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەماوەی یەك رۆژدا ١١٤ شوێنی سووریە بوردومان و ١٩٦ كەسیش كوژراون

16:17 - 28 رەزبەر 2712

كوردستان میدیا: كۆمیتەی هاوئاهەنگی شۆڕشی سووریە رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٩٦ هاووڵاتیی مەدەنی بەدەستی هێزە ئەمنیەتییەكانی رێژیمی سووریە كوژراون.

هاوكات لەگەڵ توندتر بوونی شەڕ و پێكدادانەكان لە نیوان هێزە ئەمنیەتییەكان و ئەرتشی ئازادی سووریە، رێژیمی دیمەشق ١١٤ شوێنی وڵاتی سووریەی بە فرۆكە جەنگییەكان بوردومان كردووە.

بەپێی دوایین زانیارییەكانی ئەلعەرەبیە فڕۆكەكان لە جۆری میگ ٢٣ بوون و زۆرتر كەڵكیان لە مووشەكی قەدەغە كراو وەرگرتووە.

چەندین شوێنی وەكوو، حومس، لازقیە، دیمەشق، حەلەب بە شێوەیەكی زۆر چڕ بوردومان كراون و باس لەوە دەكرێ‌ لەو شوێنانە لە بومبی خوشەای كەڵك وەرگیراوە.

لەلایەكی دیكەوە چالاكانی مافی مرۆڤ لە سووریە رایانگەیاندووە، لە دەسپێكی نائارامییەكانەوە هەتا ئێستا ٢٨ هەزار هاووڵاتیی مەدەنیی لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە بێ‌ سەروشوێن كراون.

سەرچاوەكە ئاشكراشی كرد، بەشێكی زۆر لەو هاووڵاتیانە بەدەستی هێزە لیباس شەخسییەكانی بەشار ئەسەدەوە رفێندراون.

چالاكانی مافی مرۆڤ لە سووریە هەتا ئێستا توانیویانە ناسنامەی ١٨ هەزار كەس لەو بێ‌ سەروشوێن كراوانە بەدەست بێنن.