کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕۆژی زمانی دایکی لە شاخەکانی کوردستان پیرۆز کرا

21:06 - 2 رەشەمه 2717

کوردستان میدیا: هێزی تایبەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاخەکانی کوردستان به بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی ڕێوڕەسمێکی تایبەت بەو ڕۆژەی بەڕێوە برد.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لە شاخەکانی کوردستان بە ماڵپەڕی کوردستان میدیای ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢ی ڕەشەمە، هێزی تایبەتی حیزبی دێموکرات لە شاخەکانی کوردستان ڕێوڕەسمێکی بەشکۆی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی بەڕێوە برد.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، لەو ڕێوڕەسمەدا کە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی بەڕێوە چوو، فەرماندە نیزامییەکانی هێزی پێشمەرگە، کادری سیاسی و نیزامی و پێشمەرگەکانی هێزی تایبەت لەو ڕێوڕەسمەدا بەشداریان کردووە.

لە ڕێوڕەسمەدا چەندین وتار لە لایەن بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمەکە تایبەت بە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی خوێندرایەوە که تێیدا باس لە گرینگی و بایەخی زمانی دایکی کرا.