کوردستان میدیا: نیویۆرک تایمز لە ڕاپۆرتیکدا ئاماژەی بە زۆربوونی بنکەکانی ڕێژیمی ئێران لە سووریەدا کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، ڕێژیمی ئێران پەیوەندی لەگەڵ هێزەکانی سووریە زۆر کردووە و بە دامەزراندنی فێرگەی نیزامی بۆ چەکدارەکانی سووریە لە هەوڵ دایە کە بەرەیەک بە دژی ئیسرائیل پێک بیهێنێت.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە ڕێژیمی ئیران ٣٩ بنکە و پایگای نیزامی لە سووریە دامەزراندووە، کە زۆربەیان لە نزیک سنووری سووریە لەگەڵ ئیسرائیل دان و چالاکی نیزامی دەکەن، ئەمە لە حاڵیکدایە کە پایگا کاتییەکەکانی ڕێژیمی ئێران لە سووریە کە دایاندەمەزرێنێت و دوای تەواوبوونی چالاکییەکانیان، لایان دەبات، لەو ڕاپۆرتەدا نەهاتووە.
نیویۆرک تایمز لە ڕاپۆرتەکەی ئاماژە بەوە کردووە کە بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران بە ئاشکرایی لەبارەی چالاکییەکانی خۆیان بە دژی ئیسرائیل باس دەکەن و بە وتەی کارناسی ئەم ڕۆژنامەیە، ڕێژیمی ئێران خەریکە لە ناوچەکە خەریتەی تازە دادەمەزرێنێت و دەست بەسەر هەندێک وڵاتانی ناوچەکەدا دەگرێت.
دەستیێوەردانەکانی ئێران لە ناوچەکەدا بووەتە هۆی نیگەرانی وڵاتانی ناوچە و کۆمەڵگای جیهانی و هاوپەیمانییەتی عەرەبی لە ناوچەکە بە سەرپەرستی عەرەبستان و لە هەوڵدان کە پێش لە دزەکردنی ڕێژیمی ئێران لە ناوچەکەدا بگرن و بە بەردەوامی باس لە پاشەکشەکردن بە ڕێژیمی ئێران لە ناوچەکەدا دەکات.