کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێوڕەسمێکی بەشکۆ بۆ ٢ی ڕەشەمە لە شاری سنە بەڕێوەچوو

15:45 - 3 رەشەمه 2717

کوردستان میدیا: کۆمەڵێک لە چالاکانی فەرهەنگی، مامۆستایانی زانکۆ و ئەدیب و شاعێرانی کورد لە شاری سنە ڕێزیان لە ڕۆژی جیهانی زمانی زگماکی گرت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕێکەوتی ٢ی رەشەمە ناوەندی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی زاگرۆس لە شاری سنە بە بۆنەی رۆژی زمانی دایکی رێوڕەسمێکی تایبەت بەبەشداری دەیان کەس لە ئۆگرانی زمانی دایکی بەڕێوە چوو.

بەپێی ئەم هەواڵە، لەو رێوڕەسمەدا بەڕێزان دوکتور زاهید مامۆستای زانکو، عێرفان ساعدپەنا مامۆستای زمانناسی، دوکتور غەریب دەروونناس، چەندین باسی سەرنجڕاکێشیان لە سەر گرینگی زمانی دایکی پێشکەش کرد؛ هەروەها شاعێرانی لاو، ئازاد سەعدوڵاهی و سانع زەندی بەم بۆنەوە چەند پارچە شێعریان خوێندەوە.

لە نێوئاخنی ئەو رێوڕەسمەدا گروپی موسیقی منداڵان و چەند هونەرمەندێکی لاو سرود و گۆرانی تایبەت بەو رۆژەیان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.

هەر لەم پێوەندییەدا روژی ۲ی رەشەمە چەند کەس لە چالاکانی فەرهەنگی و مەدەنی شاری سنە، بە نووسین و هەڵگرتنی پلاکارد چوونە بەردەرگای ناوەندی پەروەردە و بارهینانی شاری سنە و داکۆکیان لە خوێندن بە زمانی دایکی کرد؛ دواتر چوونە نێو ئیدارەی ئاماژەبۆکراو و داواکاری خۆیان گەیاندە بەرپرسانی ئیدارەی پەروەردە و بارهینانی پارێزگای سنە.

border=0
ڕێوڕەسمێکی بەشکۆ بۆ ٢ی ڕەشەمە لە شاری سنە بەڕێوەچوو

border=0
ڕێوڕەسمێکی بەشکۆ بۆ ٢ی ڕەشەمە لە شاری سنە بەڕێوەچوو

border=0
ڕێوڕەسمێکی بەشکۆ بۆ ٢ی ڕەشەمە لە شاری سنە بەڕێوەچوو

border=0
ڕێوڕەسمێکی بەشکۆ بۆ ٢ی ڕەشەمە لە شاری سنە بەڕێوەچوو

border=0ڕێوڕەسمێکی بەشکۆ بۆ ٢ی ڕەشەمە لە شاری سنە بەڕێوەچوو