کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆنگرەی ١٦ی حیزبی دێموکرات کۆتایی پێهات

03:30 - 5 رەشەمه 2717

کوردستان میدیا: ١٦مین کۆنگرەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دوای چەند ڕۆژ کاری بەردەوام بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهات.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لە شوێنی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی ١٦ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕایگەیاند، ئەمشەو هەینی کاتژمێر ٢٣:٠٠، ڕێکەوتی ٤ی ڕەشەمەی ١٣٩٦ی هەتاوی، ١٦مین کۆنگرەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرکەوتوویی کۆتایی بە کارەکانی هێنا.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا ڕایگەیاند، کۆنگرەی ١٦ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پاش نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١ی ڕەشەمەی ١٣٩٦ی هەتاوی لەژێر ناوی ڕاسانی ڕۆژهەڵات دەستی بە کارەکانی کرد و دوای چەند ڕۆژ کاری ئەندامانی کۆنگرەی ١٦، ئەمشەو هەینی کاتژمێر ٢٣:٠٠ کۆتایی بە کارەکانی هێنا.

لەو کۆنگرەیەدا مستەفا هیجری وەک لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە لایەن ئەندامانی کۆنگرەوە هەڵبژێردراوە.