کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاوژینی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

16:24 - 5 رەشەمه 2717

کوردستان میدیا: دایە مەنیجە ئەحمەدتاش، هاوژینی شەهید فەتاح ئەمینی کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی ڕابردوو دایە مەنیجە ئەحمەدتاش خەڵکی گوندی سەرگیزی ناوچەی شنۆ، بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد و تەرمەکەی لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچە بە خاکی پاکی کوردستان سپێردرا.

هاوسەری شەهید فەتاح ئەمینی یەکێک لەو ژنە شۆڕشگێڕ و ڕووسوورانەی کوردستان بوو، کە ماڵەکەی بەردەوام شوێنی حەوانەوەی کادر و پێشمەرگەکانی حیزب بووە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەس و کاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.