کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شارەکانی پیرانشار، شنۆ و بۆکان بە بۆنەی کۆتایی هاتنی سەرکەوتووانەی کۆنگرەی ١٦ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پەیامی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە:
سڵاو
به بۆنەی سەرکەوتنی ١٦مین کۆنگرەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
وێڕای سڵاو و ڕێز و پیرۆزبایی گەرم له ئێوه ئەندامانی ڕێبەری، کادر، پێشمەرگه قارەمانەکان، بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و زیندانیانی خۆڕاگری سیاسی، جاریکی دیکه داری ئومیدی گەیشتن به ئامانج گووڵی دەرکرد و بوو به جێگای دڵخۆشی گەلەکەمان به هیوای دواڕۆژێکی پڕشنگدار؛ خۆشەویستان له کاتێکدا کۆنگرەی ١٦هەمی حیزب سەرکەوتنی به خۆیەوه بینیوه که تەمەنی گڵاوی ڕێژیمی کۆنەپەرستی ئاخوندی دوایین هەناسەکانی هەڵدەمژێ و کۆتایی مەرگی دیوەزمەی ڕۆژگار له وڵاته جوانەکەمان نیزیکه.
له کۆتاییدا ئەم سەرکەوتنه و هەڵبژاردنی بەڕێز کاک مستەفا هیجری وەکوو لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئیران له ئێوە و خۆمان و سەرجەم ئەندامان و کادر و پێشمەرگه و گشت خەڵکی ڕۆژهەڵات پیرۆز دەکەین.