کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی ئەندامانی حیزب لە شاری بانە بەبۆنەی کۆتایی هاتنی سەرکەوتووانەی کۆنگرەی ١٦

15:22 - 7 رەشەمه 2717

کوردستان میدیا: لە درێژەی ناردنی پەیامەکانی پیرۆزبایی کۆتایی هاتنی سەرکەوتووانەی کۆنگرەی ١٦ی حیزب، پۆلێک لە تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری بانە پەیامی پێرۆزبایی خۆیان ئاراستەی حیزب کرد.

دەقی پەیامەکەیان بەم چەشنەیە:

دەبم بە خاك!
بنووسم بەفر،
دەبێتە کەو
دەنووک لە چلوورەی کاوان دەدا .
بنووسم شەو،
کازیوەیەکی لاسارە،
گاڵتە بە تاریکی دەکا .
دەنووسم باخ،
بێ باکتر لە هەنار
گۆرانییە سوورەکانی خەونم
دەڵێتەوە .
دەبم بە خاک،
با وەک ئاڵا،
بە بەرزاییەکانی ئاسۆمەوە
بشەکێتەوە.

سڵاو و ڕێز؛ گەرمترین پيرۆزبايی خۆمان به بۆنەی کۆتایی هاتنی سەركەوتوانەی كۆنگرەی ١٦هەمی حيزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ئاراستەی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و بنەماڵەی زیندانییانی خۆڕاگری سیاسی و بنەماڵەی پێشمەرگە گیان لەسەر دەستەکانی دێموکرات دەکەین؛ هەروەها پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی بەڕێز و تێکۆشەر کاک مستەفا هیجری دەکەین کە توانی جارێکی دیکە دەنگی متمانەی کۆنگرە بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

تەشکیلاتی نهێنی حیزبی دێموکرات - بانە