کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی دێرین له ناوچەی کامیاران

20:49 - 9 رەشەمه 2717

کوردستان میدیا: پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی کامیاران ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتووو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٨ی ڕەشەمەی ١٣٩ی هەتاوی، کاک ئەحمەد ڕەحمانی پێشمەرگەکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران خەڵکی گوندی لۆن سادت سەر بە شاری کامیاران کۆچی دوایی کرد.

کاک ئەحمەد کەسێکی زەحمەتکێش و نیشتمانپەروەر بوو و تا دوا ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی حیزبەکەی مایەوە.

تەرمی ناوبرا لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک سپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.