کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو ئەندامی حیزبی دێموکرات لە هەولێر بوونه ئامانجی کردەوەیەکی تێرۆریستی

22:17 - 10 رەشەمه 2717

کوردستان میدیا: دوو ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، خەڵکی شاری کامیاران و دانیشتووی شاری هەولێر، بە هۆی دانانی بۆمب لە ماشینەکەیاندا بە توندی بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری کوردستان میدیا، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممه ١٠ی ڕەشەمەی ١٣٩٦ی هەتاوی، سەلاح ڕەحمانی هاوڕێ لەگەڵ کوڕەکەی بە ناوی سەباح ڕەحمانی خەڵکی شاری کامیاران و دانیشتووی شارۆچکەی بنەسڵاوهی هەولێر لە کردەوەیەکی تێرۆریستیدا بە توندی بریندار و ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر کران.

هەواڵنێری کوردستان میدیا ڕاگەیاند: بە هۆی تەقینەوەی ئەم بۆمبه، سەلاح و کۆڕەکەی به تۆندی بریندار بوونه.

سەلاح ڕەحمانی، یەکێک لە ئەندامانی چالاکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری هەولێره و بەم هۆیەوە چەندین جار لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعات و سپای پاسدارانەوە هەڕەشە کوشتنی لێ‌ کرابوو.
زانیاری زیاتر لەسەر ئەم ڕووداوە دواتر بڵاو دەکەینەوە.