کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی هاوخەمی ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە شاری بانە

15:14 - 12 رەشەمه 2717

کوردستان میدیا: بەشێک لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە شاری بانە بەبۆنەی شەهیدبوونی هاوڕێ سەباح ڕەحمانی پەیامی هاوخەمییان ئاراستەی حیزب کرد.

دەقی پەیامەکەیان بەم چەشنەیە:

ئێمە گەڵاین!
هەر بە سەوزی هەڵدەوەرین
مناڵین وهەر لە لاویدا پیر دەبین
جاران خەڵكی وڵاتێک بووم
پاشان بووم بە خەڵكی شارێک
دواتر گوندێک، پاشان ئەشكەوت
ئێستا خەڵكی قوژبنێكم كە لەشم بشارێتەوە...


بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هە واڵی كردەوە تێرۆریستییە قێزەونەكەی رێژیمی ئێرانمان پێگەیشت كە بە داخەوە كاك سەلاح و كاك سە باحی كردبووە ئامانج .

ئێمەش بە نۆرەی خۆمان پرسە و سەرەخۆشی خۆمان لە بنەماڵەی گەورەی دێموكرات و بنەماڵەی شەهید سەباح دەكەین و خۆمان بە شەریكی خەمیان دەزانین.

لێرە دا بەڵێن دووپات دەكەینەوە سوێند بە خاكی پیرۆزی كوردستان سوێند بە گۆڕی شە هیدان تا دواهەناسەی ژیان رێگای شەهیدان بە ر نادەین.

رۆحی شاد و ڕێگای پڕ ڕێبوار
ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە شاری بانە