کوردستان میدیا: لە درێژەی دانیشتن و کێشەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا و ڕووسیە، ئەو دوو وڵاتە لەسەر دامەزراندنی هەرێمێکی کوردی لە سووریە ڕێک کەوتوون.
ماڵپەڕی تورکپرێس لە وتارێکدا بڵاوی کردۆتەوە، کە ڤیتاڵی نعۆمکین، بەرپرسی سیاسەتی ڕووسیه ـ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا، لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنییەتیی نەتەوەیی ئامریکا کۆ بوونەتەوە و لەو کۆبوونەوەیەدا ڕووسیه پەیامی وڵاتەکەی لە بارەی دامەزراندنی هەرێمێک بۆ کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و چارەسەر کردنی کێشەکانی سووریەی بە ئامریکا داوە.
هەتا ئێستە هەر چەندە ڕووسیه داوای وازهێنان لە بیری دامەزراندنی دەوڵەتێک بۆ کوردەکانی ڕۆژئاوای لە ئامریکا کردووە، بەڵام لە هەمان کاتدا ڕووسیه پێکهێنانی هەرێمێکی هاوشێوەی هەرێمی کوردستانی لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات لە داهاتوودا، بە دوور نازانێت.
ماوەیەک پێش ئێستە، لاورۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیە، له پرێس‌کۆنفڕانسێک‌دا ڕایگه‌یاند، که كورد به‌شێكی سه‌ره‌كیی سووریەیه و هەتا ئێستەش وڵاته‌كه‌ی پشتگیری له به‌شداری كردنی كورد له دانوستانه‌كاندا کردووە.
ساڵی ڕابردووش، سێرگى ڕیابكۆڤ جێگرى وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیه ڕایگه‌یاند، مۆسكۆ خوازیاری ئەوەیە، کە لایەنەکانی به‌شدار لە گفتۆگۆكانى سووریه بگه‌نه بیرۆكه‌ى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تێكى كۆماری فێدراڵ لە سووریەدا.
ماوەی چەند ساڵێکە کە کوردستانی ڕۆژئاوا فێدراڵیزمی ڕاگەیاندووە و بە شێوەی فێدراڵی ئیدارە دەکرێت.
سیستمی فێدراڵیزم لە کوردستانی ڕۆژئاوا، هه‌ر یه‌كه له شارەکانی كۆبانێ، ده‌وروبه‌ری حه‌ڵه‌ب، عه‌فرین، جەزیره و حه‌سه‌كه لە خۆ ده‌گرێت.
ڕێژێمى سووریه و ئۆپۆزسیۆنەکانیشی جگە لە لایەنە کوردییەکان، هەتا ئێستەش سیستمى فێدراڵى ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه، ماوه‌ى ٧ ساڵه شەڕ لەو وڵاتە به‌رده‌وامه و هێزه سیاسییه كوردستانییه‌كانى ڕۆژئاوا سیستمی فێدراڵی به چاره‌سه‌رێكى گونجاو ده‌زانن.