ئیسماعیل زوورمه‌ند
باس له سه‌ر ئاخافتنه‌کان و ئاکار و کرده‌وه‌کانی به ناو نوێنه‌رانی کوردی کوردستانی ئێران له مه‌جلیسی شورای ئیسلامی رێژیم، به‌رامبه‌ر به به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان له تورکیه، عێراق و سووریه و له تازهترینیاندا ئیدانەی هێرشی تورکیه بۆ سه‌ر عه‌فرین و دڵسۆزی بۆ کورده‌کانی ئه‌و به‌شه له کوردستان، زۆر جار ده‌بێته رۆژه‌ڤی سوشیاڵ میدیا و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییەکان و کاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆری ئه‌رێنی و نه‌رێنی لێده‌که‌وێته‌وه و به‌رده‌وام کۆمه‌ڵێک پرسیار دێنێته ئاراوه که ئامانجی نوێنه‌رانی کوردی رێژیمی کۆماری ئیسلامی له‌و ئاخافتنانه، له مه‌جلیسی ئێران‌دا به‌رامبه‌ر به به‌شه‌کانی تری کوردستان چییه؟ گه‌لۆ ئه‌و به ناو نوێنه‌رانه، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه بۆ باس و داکۆکی له مافی پتر له ١٠ میلیۆن کورد له کوردستانی ئێران ناکه‌ن که لەژێر سیستمی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا پێشێل کراوه و پتر له ٧٠ ساڵه خه‌باتی بۆ ده‌که‌ین و به هه‌زاران شه‌هیدمان له‌و پێناوه داوه؟ ئایا به راستی ئه‌وانه نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانی ئێرانن یان بهکرێگیراوێکن که به‌رژه‌وه‌ندی کۆماری ئیسلامی ده‌پارێزن؟
ئه‌گه‌ر که‌سێک له ئێران نه‌ژیابێ و ئاگاداری بارودۆخی نه‌ته‌وه‌ی کورد له ئێران‌دا نه‌بێ، به بیستنی وته‌کانی بەناو نوێنه‌رانی کورد له مه‌جلیسی رێژیم، به‌رامبه‌ر به بهشهکانیتری کوردستان وا بیر ده‌کاته‌وه که نه‌ته‌وه‌ی کورد له ئێران‌دا هیچ کێشه‌یه‌کی نییه و هیچ مافێکی پێشێل نه‌کراوه و ناکرێ و به سه‌ربه‌ستی ده‌ژی، به‌ڵام بۆ ئێمه‌ی کورد که سه‌رده‌مانێک لەژێر سایه‌ی ئه‌و سیستمەدا ژیاوین و ده‌رد و ئازار و چهوساندنهوهکهمان چێشتووه و هه‌ستی پێده‌که‌ین و ئاگاداری مێژووی شۆڕشی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌م به‌شه‌ی کوردستانین، ده‌زانین که یه‌کێک له دڕندانه‌ترین، بێره‌حمانه‌ترین و دهستبهخوێناویترین دوژمنی سه‌ره‌کی کورد نەته‌نیا له کوردستانی ئێران، به‌ڵکوو له به‌شه‌کانیتریش هه‌ر رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانه.
ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی کورت به سه‌ر بارودۆخی کورد له سوریه بۆمان روون ده‌کاته‌وه که ئه‌و جۆره‌ی پێویست بووە کورد له‌و ده‌رفه‌تانه‌ی که له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه بۆی ره‌خسابوو، نه‌یتوانی به شێوه‌ی باش که‌ڵک وه‌ربگرێ که ئه‌وه‌ش ده‌گەڕێته‌وه سه‌ر ڕوانین و کرده‌وه‌کانی ئه‌حزابی کوردی زاڵ به سه‌ر ئه‌م پارچه‌یه له کوردستان. هه‌ر وه‌ک ده‌زانین له‌و به‌شه‌ی کوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تاوە حیزبێک ده‌سه‌ڵات به ده‌سته‌وه ده‌گرێ و چه‌ند کانتۆن راده‌گه‌یه‌نێ و بێ ئه‌وه‌یکه له هه‌وڵدا بن ئه‌و ده‌سکه‌وته لەلایه‌ن رێکخراوی نه‌تەوە یه‌کگرتووکان یان وڵاتانی ده‌ره‌کی و یاخود رێژیمی نامه‌شرووعی به‌شار ئه‌سه‌د دانی پێدابنرێ و به فه‌رمی بناسرێ، به‌ڵام مه‌خابن هه‌روه‌ک له سه‌ره‌تای شۆڕشی خه‌ڵکی سووریه به دژی به‌شار ئه‌سه‌د، رێژیمی ئه‌سه‌د ئه‌و ناوچه کوردییانه‌ی بێ شه‌ڕ و تێکهه‌ڵچوون دایه ئه‌و حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره، چاوه‌ڕوان ده‌کرا له کۆتاییشدا رێژیمی به‌شار بێ تێکهه‌ڵچوون و له سه‌ر خواستی ئه‌وان بگەڕێته‌وه ئه‌و ناوچانه. هه‌ر وه‌ک بینیمان له عه‌فرین له سه‌ر داوای به‌ڕێوه‌به‌رانی کانتۆنی عه‌فرین، رێژیمی ئه‌سه‌د ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌وێ و باسیش له‌وه کرا ده‌ست و پێوه‌ندییه‌کان و ئه‌حزابی سه‌ر به رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ک حیزوڵای لوبنان له‌وێ جێگیربوون.
رێژیمی کۆماری ئیسلامی که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه یه‌کێک له‌و وڵاتانه بووە که به ته‌واوی هێز و تواناوه پشتگیری به‌شار ئه‌سه‌د بووه، زۆر ئاساییه که پشتگیری و داکۆکی له رێکخراوه و نه‌ته‌وه و که‌سانێک بکا که له راستای به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ودا هه‌نگاو هه‌ڵدێننه‌وه. له لایه‌کی دیکه‌وه وڵاتی تورکیه که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پشتگیری ئه‌رته‌شی ئازادی سووریه (که یه‌کێک له هێزه دژبه‌ره‌کانی به‌شار ئه‌سه‌ده) ده‌کرد و ئێستاش ئه‌و یارمه‌تی و پشتگیرییه درێژه‌ی هه‌یه، هه‌ر وه‌ک له هێرشی عه‌فریندا ده‌یبینین بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران ته‌حه‌ممول ناکرێ هه‌ر به‌و پێیه ئیزن ده‌دا له مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی، بەناو نوێنه‌رانی کورد به دڵی خۆیان هێرش بکه‌نه سه‌ر ده‌وڵەتی تورکیه و به ڕواڵه‌ت ببنه دڵسۆزی خه‌ڵکی کورد. (لێره‌دا مه‌به‌ست ئه‌وه نییه که نووسه‌ری ئه‌م وتاره کرده‌وه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیه په‌سند ده‌کا) به‌ڵکوو مه‌به‌ستم کار و کرده‌وه‌کانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانه که له‌و هه‌لانه‌ی بۆی ده‌ره‌خسێ چۆن له ڕاستای به‌رژه‌وه‌ندی خۆی که‌ڵک وه‌رده‌گرێ.
لێره‌دایه که کۆماری ئیسلامی جاروبار و ئه‌ویش له راستای پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی ئیزن ده‌دا که ئه‌و بەناو نوێنه‌رانه لێدوان لەباره‌ی به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان بده‌ن تا به ناوخۆ و دنیای ده‌ره‌وه بڵێ که کورد له کوردستانی ئێران هیچ کێشه‌یه‌کی نییه و نوێنه‌ریان له مه‌جلیس هه‌یه و ئازادانه قسه‌ی خۆیان ده‌که‌ن که بەداخهوه به‌شی ئه‌وه‌نده‌ش خه‌ڵک هه‌یه که فریوی ئه‌و لێدوان و چه‌واشه‌کارییانه بخۆن.
له بابه‌ت پرسیاری دووهه‌م ده‌بێ ئاماژه به‌وه بکه‌م که به‌شی هه‌رە زۆری ئه‌و بەناو نوێنه‌ره کوردانه، که ئێستا له مه‌جلیسی رێژیمدان، مێژووی پر له شانازی و به‌حه‌قی نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌رامبه‌ر به رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران به تایبه‌ت سه‌رده‌می خه‌باتی چه‌کداری ده‌بەنه ژێر پرسیار و له راستیدا وا بیردهکهنه که ئه‌حزاب و سه‌رکردەکانی ئه‌حزابی کوردستانی ئێران له شێوازی موبارزەدا تووشی هه‌ڵه بوون و بوونه‌ته هۆی شه‌ڕ و ماڵوێرانی و خوێنڕژاندنی رۆڵه‌کانی کورد له کوردستانی ئێران و له هه‌وڵیشدا بوون و هه‌ن که به شێوازه جۆراوجۆرەکان له سه‌ر روانگه و گوتار و شێوازی موبارزه‌ی ئه‌حزابی کوردستانی ئێران کاریگه‌رییان بێت و لەو باره‌وه نموونه زۆرن که یه‌کێکیان هاندانی ئه‌حزاب و لایه‌نه سیاسییه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی کوردی ئێران بۆ به‌شداری له بەناو هه‌ڵبژاردنه‌کان له کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا بووه. ئه‌وانه هه‌وڵیان داوه داواکارییه‌کانی گه‌لی کورد بێننه نزمترین ئاست و داوای جێبه‌جێکردنی چه‌ند ئه‌سڵی یاساکانی کۆماری ئیسلامی وه‌ک مادده‌ی ١٥ و ١٩ بکه‌ن، یاسایه‌ک که ده‌بوایه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه، رێژیم خستبایه بواری جێبه‌جێکردن، که‌چی به‌رده‌وام پێشێل کراوه.
رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ مانه‌وه و به‌رژه‌وه‌ندی خۆی هه‌ر کارێک له ده‌ستی بێ ده‌یکا. مێژووی نزیک به چوار ده‌یه حاکمییه‌تی کۆماری ئیسلامی به سه‌ر کوردستانی ئێران‌دا گه‌واهی ئه‌وه‌یه که بۆ سڕینه‌وه و تواندنه‌وه و به‌لاڕێدابردنی پرسی کورد له کوردستانی ئێران له هیچ هه‌وڵێک چاوپۆشی نه‌کردووه جا به هێرشی سه‌ربازی، تێرۆری سه‌رکرده‌کانمان، کۆمه‌ڵکوژی، ئێعدام، زیندان و ئەشکهنجه، ژینۆساید، دووبه‌ره‌کی و ئاژاوه‌نانه‌وه له نێوانمان و هتد... بێت کاری کردووه. دوای راگرتنی خه‌باتی چه‌کداری حیزبه‌کانی کوردستانی ئێران و نیشته‌جێبوونیان له باشووری کوردستان و چوونه نێو قۆناخێکی دیکه‌ی خه‌بات واته خه‌باتی سیاسی و ته‌شکیلاتی، رێژیمی کۆماری ئیسلامی بێکار دانه‌نیشتووه و له پیلانگێڕی، تێرۆری فیزیکی و فکری و ...به‌رده‌وام بووه تا به چۆکماندا بێنێ. نموونه‌یه‌ک که لەو باره‌وه ده‌توانین ئاماژه‌ی پێبکه‌ین باسی بەناو هه‌ڵبژاردنه‌کان له کۆماری ئیسلامیدایه.
هه‌ر وه‌ک هه‌موومان ئاگادارین کۆماری ئیسلامی هه‌ر چه‌ند ساڵ جارێک به وه‌گه‌ڕخستنی شانۆیه‌ک بەناوی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی مه‌جلیس، ته‌واوی هه‌وڵه‌کانی خۆی وه‌گه‌ڕ خستووه که سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا بۆ ئه‌و به ناو هه‌ڵبژاردنه بێنێته سه‌ر شه‌قام و به‌شداری شانۆکه‌یان بکا و وابنوێنێ که خه‌ڵک به شێوه‌یه‌کی ئازاد نوێنه‌رانی خۆیان بۆ مه‌جلیس هه‌ڵده‌بژێرن و نوێنه‌رایه‌تی پرس و کێشه‌کانیان ده‌که‌ن. له حاڵێکدا هه‌موومان باش ده‌زانین ده‌سه‌ڵات و کاری ئه‌وانه چییه و جێگای باسکردن له‌و بابەتەدا نییه. پرسی بەناو هه‌ڵبژاردن و یه‌ک له‌وان بەناو نوێنه‌رانی کورد له مه‌جلیسی رێژیم، ڕا و بۆچوونی جیاوازی له نێوان ئه‌حزابی کوردی و چالاکانی سیاسی و مه‌دنی و خه‌ڵکدا لێکه‌وتۆته‌وه که هێندێک وه‌ک ده‌رفه‌ت باسی ده‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌یکه روون و ئاشکرایه و ده‌زانین هه‌ڵبژاردن له ئێران نه‌ته‌نیا ده‌رفه‌ت نه‌بووە بۆ خه‌ڵک، به‌ڵکوو شانۆیه‌ک بووە که رێژیم بۆ مه‌شرووعییه‌تدان بۆ خۆی که‌ڵکی لێوه‌رگرتووه و هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی مه‌جلیسیش ده‌چێته ئه‌و بازنه‌یه‌وه. له راستیدا ئه‌وانه نەته‌نیا نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانی ئێران نه‌بوون به‌ڵکوو زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان به‌کرێگیراوێکی رێژیم بوون که رێژیم متمانه‌ی پێکردوون و رێگه‌ی پێداون وه‌ک نوێنه‌ری کورد له مه‌جلیسدا بوونیان بێت و نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵکی شاره‌کانیان بۆ هێندێک پرس و بابه‌ت بکه‌ن.
سه‌رکوتی خه‌ڵکی ئازادیخواز و مافویستی خه‌ڵکی کوردستانی ئێران، یه‌کێکی دیکه له‌و پیلانانه‌یه که رێژیمی کۆماری ئیسلامی له راستای ئه‌و بەناو نوێنهرانەدا که‌ڵکی لێوه‌رده‌گرێ. رێژیمی کۆماری ئیسلامی به بوونی ئه‌و نوێنه‌رانه، به خه‌ڵکی کورد ده‌ڵێ ئێوه کێشه‌تان له ئێران نییه و ئه‌وه نوێنه‌رتان له مه‌جلیس هه‌یه و ده‌توانن خواست و ویسته‌کانتان له رێگای ئه‌وانەوە بێننه ئاراوه. هه‌ر به‌و پێیه ده‌ستی رێژیم بۆ سه‌رکوتی خه‌ڵکی کوردستان ئاوه‌ڵاتره، که ده‌سبه‌سه‌ر و زیندانیکردن رۆژانه، سێداره و ڕاونانی خه‌ڵک و به‌جێهێشتنی نیشتمان و هتد ... به‌ڵگه‌یه‌کی روون و ئاشکرایه که رۆژانه له کۆماری ئیسلامی‌دا ده‌یبینین. دابه‌شکردنی کۆمه‌ڵگا به سه‌ر چه‌ند ڕای جیاوازدا یه‌کێک له پیلانه‌کانی دیکه‌ی رێژیمه، که ئیزن ده‌دا بەناو نوێنه‌رانی کورد له مه‌جلیسدا چه‌ند خوله‌کێک لەباره‌ی پرسی کورد یان هێرش بۆ سه‌ر داگیرکه‌رێکی دیکه‌ی کورد (وه‌ک تورکیه) قسه بکه‌ن، ئه‌و لێدوانانه و هێندێک کرده‌وه‌ی دیکه، تا ئه‌و جێگایه تهشەنهی کردووه که له سه‌ر بۆچوونه‌کانی لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی کاریگه‌ری هەبووه و له ڕابردوودا بینیمان و ئێستاش ده‌بینین، هێندێک لایه‌ن باسی خه‌باتی پارلمانی له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی ده‌که‌ن و که‌م نین ئه‌و که‌سانه‌ش که زۆر به ڕاحه‌تی ده‌چنه ژێر هێژمۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران.
بابه‌تێکی دیکه که پێویسته ئاماژه‌ی پێ‌بکرێ ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر ئه‌و بەناو نوێنه‌رانه دڵسۆزی راسته‌قینه‌ی گه‌لی کوردن، بۆ لەباره‌ی پرسی سه‌ربه‌خۆیی باشووری کوردستان نه‌ک هه‌ر خاون هیچ هه‌ڵوێستێک له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی کورددا نه‌بوون به‌ڵکوو ئه‌وانه تاکوو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئیزن ده‌دا و له راستای ئه‌ودا لێدوان ده‌ده‌ن.
به کورتی بەلاڕێدابردنی پرسی ئه‌ساسی کورد بۆ وه‌دیهاتنی مافه‌کانی، به‌رژه‌وه‌ندی، پروپاگه‌نده له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کان، دابه‌شکردنی کۆمه‌ڵگا به سه‌ر چه‌ندین ڕای جیاواز، فریودانی خه‌ڵک و چه‌واشه‌کاری، سه‌رکوتی ئازادیخوازان و نیشتمانپه‌روه‌ران، نموونەگهلێکن که کۆماری ئیسلامی له لێدوانی ئه‌و بەناو نوێنه‌رانه له مه‌جلیس له راستای به‌رژه‌وه‌ندی خۆی که‌ڵکی لێوه‌رده‌گرێ و له راستیدا ئه‌و بەناو نوێنه‌رانه به ناو کوردایه‌تی ده‌که‌ن ده‌نا ئه‌گه‌ر ئه‌وانه دڵسوزی مافه بەرحهق و ره‌واکانی گه‌لی کورد بان، به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو پێشێلکاری و ئازار و چه‌وسانه‌وانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له کوردستانی ئێران به ده‌ستی کۆماری ئیسلامی بێده‌نگ نه‌ده‌بوون.
له ئاکامدا ئه‌گه‌ر ئێمه چاومان له‌و کوردایهتیکردنی نوێنه‌رانی کوردی کوردستانی ئێران له مه‌جلیسی رێژیم بێت، دۆخی کورد له‌و وه‌زعه‌ی که ئێستا له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی هه‌یەتی باشتر نابێ و شۆڕشگێڕه راسته‌قینه‌کانیش ده‌بێ له دهربهدریدا بژین. هه‌ر به‌و پێیه نابێ به هیچ شێوه‌یه‌ک فریوی لێدوان و ئاخافتنه‌کانی ئه‌و بەناو نوێنه‌رانه بخۆین.
چونکه ئه‌وان ته‌نیا له راستای به‌رژه‌وندی رێژیم هه‌نگاو ده‌نێن و یادی ئه‌و په‌نده کوردییەمان ده‌خاته‌وه که ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر قه‌له‌ڕه‌ش ڕێنیشانده‌ر بێ، ئه‌بێ گه‌وره هه‌ر ده‌ربه‌ده‌ر بێ.
ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە.