کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فەڕانسە: ڕێژیمی ئێران چەکوچۆڵ بۆ یەمەن ڕەوانە دەکات

14:13 - 16 رەشەمه 2717

کوردستان میدیا: دەوڵەتی فەڕانسە ئاشکرای کردووە، کە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە وڵاتی یەمەن چەکوچۆڵی زۆری هەیە و هەروەها درێژە بە ناردنی تەقەمەنییەکان دەدات.

هەواڵدەریی ڕۆیتێرز لە هەواڵێکدا بڵاوی کردۆتەوە، کە لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەڕانسه سەرەڕای ئەوەی کە خۆی لە وەڵامدانەوەی کۆمەڵێک پرسیار نیسبەت بە فرۆشتنی چەک بە وڵاتانی سعوودییە و ئیمارات بەدوور گرت، باسی لەوە کرد، کە ڕێژیمی ئێران لە یەمەن شەڕی ئەو وڵاتە دەکات و چەکی زۆری لەو وڵاتەدا هەیە.

دەوڵەتی فەڕانسه لە سەردەمی سەرکۆماری ئەمانۆئێل ماکرۆنـدا بە هۆی ئەوەی که پشتیوانی له سعوودییە دەکات، لە لایەن گرووپەکانی مافی مرۆڤەوە ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی زۆر بۆتەوە.

ئەو ڕەخنانە بە ئەوە دەگەڕێنەوە، کە دەوڵەتی فەڕانسه چەک بە سعوودییە دەفرۆشێت.

لۆدریان باسی لەوەش کردووە، کە ئێمە بەڕاستی نیسبەت بە ڕەوشی یەمەن نیگەرانین و ڕاستە چەکی سعوودییه لەو وڵاتەدا هەیە، بەڵام باوەڕ دەکەن چەکێکی زۆری ڕێژیمی ئێرانیش لەوێ هەیە.

لە بەرانبەردا ئێرانیش ڕەتی دەکاتەوە، کە چەکی بە حووسییەکانی یەمەن دابێت.

عەرەبستانی سعوودییە ڕێبەریی هاوپەیمانەتییەک دەکات، کە لە ساڵی ٢٠١٥دا بۆ بەرەنگاربوونەوەی حووسییەکانی هاوپەیمانی ڕێژیمی ئێران پێک هێنرا.