کوردستان میدیا: له ناوچه‌ی سه‌رپێڵی زه‌هاو له پارێزگای کرماشان، رێژیمی ئیسلامیی ناوی هاووڵاتییان له ناسنامه‌دا ده‌گۆڕێت و ناویان بۆ دیاری ده‌کات.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، ئیداره‌ی تۆمار کردنی باری که‌سیه‌تیی رێژیمی ئێران (اداره‌ی ثبت احوال)، له ناوچه‌ی سه‌رپێڵی زه‌هاو ناوی ئه‌و که‌سانه که به عومه‌ر، ئه‌بووبه‌کر و عوسمان ناودێر کراون، به زۆره‌ملێ ده‌گۆڕێت و بۆ خۆی ناویان بۆ دیاری ده‌کات.
ئه‌م سیاسه‌ته‌ی رێژیم له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا له به شیعه کردنی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی پێڕەوی کردووه و ته‌نانه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی ئێرانیش به چڕوپڕی هه‌وڵی بۆ داوه.
هه‌روه‌ها رێژیم له پارێزگاکانی کوردستانی ئێران و کوردانی دانێشتووی شاره‌کانی دیکه‌ی ئێران، به خواستی خۆی ناو بۆ هاووڵاتییان دیاری ده‌کات و له هه‌ڵبژاردنی ناوی کوردی بۆ هاووڵاتییانی کورد خۆی ده‌بوێرێت.
له‌و پێوه‌ندیه‌دا رێژیم لیسته‌یه‌کی له ناوی کوڕانه و کچانه‌ی له ئیداره‌کانی تۆمار کردنی باری که‌سیه‌تی داناوه و بنه‌ماڵه‌کان جیا له‌و ناوانه ئیزنی هه‌ڵبژاردنی ناوگه‌لێکی دیکه و یان ته‌نانه‌ت ناوی کوردی‌یان نییه.