کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شاخەکانی کوردستاندا ڕێز لە ٨ی مارس گیرا

15:58 - 18 رەشەمه 2717

کوردستان میدیا: ڕۆژی ٨ی مارس لە شاخەکانی کوردستان و لەلایەن هێزی تایبەتی حیزبەوە بەرز ڕاگیرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا؛ ڕۆژی ١٧ی رەشەمە ڕێوڕەسمێکی تایبەت بەبۆنەی هاتنی ڕۆژی جیهانی ژنان لە شاخەکانی کوردستان بەڕێوە چوو.

بەپێی ئەم هەواڵە ڕێوڕەسمەکە کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٧ی ڕەشەمە، بە بەشداری کادر و پێشمەرگە و فەرماندەکانی هێزی تایبەت دەستی پێکرد.

پاش بەخێرهاتن کردنی بەشداربووان لەلایەن دیلان عەزیزمورادی، وتەیەکی کورت سەبارەت بە پێگەی ژنان لە کۆمەڵی کوردەواری و گرینگی ئەو توێژە لە سیاسەت و داهاتووی حیزب لەلایەن غالب حەبیبی کادری سیاسی هێزی تایبەت، پێشکەش کرا.

دواتر چۆنیەتی دەستنیشانکرانی ڕۆژی ٨ی مارس لە ڕۆژژمێری جیهانی لە لایەن دیلان عەزیزمورادی خرایە بەرباس و ڕاگەیەندراوی یەکیەتیی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە لە لایەن ئەڤین غوڵامی خوێندرایەوە.

لە بەشێکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا ڕاپۆرتێک لەژێر ناوی دۆخی ئێستای ژنانی کوردستان لە ڕوانگەی ئامارەوە لە لایەن دڵنیا وەیسی پێشمەرگەی هێزی تایبەت پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.

پاشان پەیامێک لەلایەن کچانی شاخ بۆ کچانی شار لە لایەن دڵنیا لوتفییەوە پێشکەش کرا.

دوابڕگەی ڕێوڕەسمەکەش بریتی بوو لە شایی و هەڵپەرکێی کچان و کوڕانی پێشمەرگە.