کوردستان میدیا: لە هەوڵێکی نوێدا ڕێژیمی تاران بەبیانووی پاراستنی لەشساخی و بێهداشتی خەڵک، گووشاری خستۆتە سەر کاسبکارانی سەر سنوور.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ماوەی چەند ڕۆژێکە ئیتلاعاتی شاری شنۆ لە ڕێگەی شۆرا و دێهیارەکانەوە گوشارەکانی بۆسەر خەڵکی گوندە سنورییەکانی ئەم ناوچە هێناوە و پێی ڕاگەیاندوون کە نابێ ئەسپ رابگرن، چونکە دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لە گوندەکان و سڵامەت و بێهداشت دەخاتە مەترسییەوە.
بەپێی ئەم هەواڵە ڕێژیم لە گوندەکانی کانیە رەش و باب خاڵاوێ دێهیار و شۆراکانی ڕاسپاردووە کە بە ئەسپدارەکان بڵێن دەبێ بە زووترین کات ئەسپەکانیان بفرۆشنەوە.
ئەم هەوڵە نوێیەی ڕێژیم لە کاتێکدایە کە ئەسپداری و کاسبی سەر سنوور یەکێک لە سەرەکیترین سەرچاوەکانی دابین کردنی بژێوی ژیانی هاووڵاتییانی ئەم ناوچانەیە؛ ڕۆژانە کاسبکارانی سەر سنوور لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕێژیمەوە بەبیانووی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ دەکەونە بەر دەسڕێژ و لە زۆربەی حاڵەتەکاندا گیانیان لە دەست دەدەن.