کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دادگای ئینقلابی شاری پاوە ژنێکی کوردی \"ممنوع‌الخروج\" کرد

15:18 - 19 رەشەمه 2717

کوردستان میدیا: ژنێکی کورد لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری پاوەوە بە دانی پارەی نەختی و ممنوع‌الخروج لە ئێران مەحکووم کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ژنە چالاکێکی کورد خەڵکی شاری پاوە بە ناوی ماریا وەیسی کچی ڕەمەزان لە دادگای ئینقلابی ئەو شارە، بە دانی بڕی ١میلیۆن و ٥٠٠ هەزار تمەن جەریمەی نەختی و دوو ساڵ ممنوع‌الخروج بوون لە ئێران مەحکووم کرا.

ئەو ژنە کوردە لەلایەن دادگاوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران و پڕوپاگەندە دژی نیزام تاوانبار کراوە.

هەروەها دادگای ئینقلابی شاری پاوە بەو ژنە چالاکەیان راگەیاندووە کە مافی هیچ جۆرە بەشداری کردنێکی لە هیچ کۆبوونەوەیەکدا نییە.