کوردستان میدیا: کرێکارانی سه‌ر به کۆمپانیای جهاد توسعه به هۆی وه‌رنه‌گرتنی مووچه‌ی چه‌ندین مانگیان، مانیان له کار کردن گرت.
کۆمپانیای جهاد توسعه وه‌کوو به‌ڵێنده‌ری به‌نداوی بنیەر هه‌ڵکه‌وتوو له نزیک ئاوایی نگڵ ی سه‌ر به کەڵاتەرزانی سنه، ماوه‌ی چه‌ند مانگه که حه‌قده‌ستی کرێکارانی ئه‌و به‌نداوه‌ی نه‌داوه.
ماڵپه‌ڕی کۆمیته‌ی هاوده‌نگی بو پێکهێنانی دامه‌زراوه کرێکارییه‌کان بڵاوی کرده‌وه، نزیک به ٣٣٥ که‌س له به‌شه جۆراوجۆره‌کانی ئه‌و کۆمپانیایه‌دا کار ده‌که‌ن.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا هه‌واڵێک بڵاو ببووه که نزیک به ١٠٠ کرێکاری به‌نداوی خاکیی زێوییه له نزیک کامیاران ماوه‌ی ٤ مانگه مووچه‌یان پێنه‌دراوه.
به وته‌ی چالاکانی کرێکاری و ماڵپه‌ڕی رێکخراوه کرێکارییه‌کان ره‌وشی ژیان و مووچه‌ی کرێکارانی کورد له‌و به‌نداوانه له دۆخێکی خراپ دایه و شه‌پۆلی له‌کار ده‌رکردنیان له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستی پێکردووه.
شیرکه‌تی به‌ڵێنده‌ریی معتبر که یه‌کێک له شیرکه‌ته‌کانی به‌نداوی ژاوه‌ی ناوچه‌ی ژاوه‌رۆی سنه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که مووچه و مه‌زایای چوار مانگی کرێکارانی نه‌دابوو، ١٩٠ کرێکاریشی له‌سه‌ر کار ده‌رکرد.