کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کچێکی کەوانداری سنەیی لە ئاستی جیهانیدا دروشایەوە

14:05 - 20 رەشەمه 2717

کوردستان میدیا: کچێکی سنەیی لە کێبڕکێی تیرهاوێژیی بە کەوانی سوونەتی، توانی لە ئاستی جیهاندا، پلەی سێهەم بەدەست بهێنێت.

پاش کۆتایی هاتنی کێبڕکێی نێونەتەوەیی تیرهاوێژی بە کەوانی سوونەتی (جامی ئەرەس)، بەرپرسی گشتی وەرزشی لاوانی پارێزگای سنە ڕایگەیاندووە، کە شیلان تەخت فیروزە، توانیویەتی پلەی سێهەم لە ئاستی جیهاندا بەدەست بهێنێت.

بە وتەی حامید جەولایی، بەرپرسی وەرزش و لاوانی سنە، لەو کێبڕکێیەدا کەواندارانی وڵاتانی مەجارستان، قڕقیزستان، ئازەربایجان، تورکیە، ئەفغانستان، عێراق، مەغوولستان و ئێران پێکەوە کێبڕکێیان کردووە.

لەو کێبرکێیەدا دوو کچی کورد، بە ناوەکانی شیلان تەخت فیروزە و ساریا میری بەشدار بوون و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لەگەڵ ڕەقیبەکانی خۆیان ڕکابەرییان کردووە.

لە ئاکامی ئەو کێبڕکێیەدا لە ئاستی تیمیدا، تیمی ئێران پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە و لە ئاستی تاکەکەسیشدا، شیلان تەخت فیروزە، کچە کوردی سنەیی توانیویەتی پلەی سێهەمی جیهانی لەو کێبڕکێیەدا بۆ خۆی مسۆگەر بکات.