کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کتێبی \"ئۆرووپاییەک لە وڵاتی کوردان\" لە شارەکانی ورمێ و شنۆ چاپ و بڵاو کرایەوە

14:47 - 20 رەشەمه 2717

کوردستان میدیا: بەمەبەستی ڕێزگرتن لە خەبات و تێکۆشانی خوشکە نەسرین قاسملوو، کتێبی بیرەوەری و بەسەرهاتەکانی ناوبراو بەناوی ئۆرووپاییەک لە وڵاتی کوردان لە ورمێ و شنۆ چاپ و بڵاو کرایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕێژەیەکی بەرچاو لە کتێبی ئۆرووپاییەک لە وڵاتی کوردان لە نووسینی خوشکە نەسرین قاسملوو، هاوژینی شەهیدی نەمر دوکتور قاسملوویان چاپ و بڵاو کردۆتەوە.

ئەم بەرهەمە ناوازە لە نێو کۆمەڵێک کەسایەتی و ئاکادێمیسیەنی کورد لە شارەکانی ورمێ و شنۆ بڵاو کراوەتەوە کە پێشوازییەکی بێوێنەی لێکراوە.

کتێبی ئۆرووپاییەک لە وڵاتی کوردان تا ئێستا بە زمانەکانی فەڕانسەوی، ئینگلیزی، تورکی، ئاڵمانی، فارسی و کوردی چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

هێلین كرۆلیچ (نەسرین قاسملوو) بە ڕەگەز چێكییە، لە ساڵی ١٩٣٣ی زایینی لە پراگ لە دایك بووە؛ لە ساڵی ١٩٦٣ لە پراگ خوێندنی فەلسەفە و زمانی تەواو كردووە و بڕوانامەی ماستەری تێدا بە دەست هێناوە؛ زمانەكانی چێكی، ئینگلیزی، كوردی و فارسی دەزانێت؛ لە ئورووپا و ئێران و عێراق ژیاوە و لە ساڵی ١٩٧٦ەوە تا ئێستا لە پاریس دەژی؛ لە ساڵی ١٩٥٢ی زایینی لە زانكۆی پراگ لەگەڵ دوكتور قاسملوو یەكتر دەناسن و لە ساڵی ١٩٥٣ زایینی ژیانی هاوبەش پێك دێنن و بۆ ماوەی ٣٧ ساڵ چارەنووسیان پێكەوە گرێ دەدرێت؛ لە حاڵێكدا كە نەسرین خانم ژنێكی بە ڕەگەز ئورووپایی بوو، بەڵام بەشی زۆری ژیانی خۆی بۆ خزمەتی دۆزی ڕەوای كورد تەرخان كرد.